چاوشئۆغلۆ بۆ یۆنان : خۆمان کات و شوێنی هێرشەکان دیاردەکەین
چاوشئۆغلۆ: یۆنان چاوی به پێشكەوتنەکانی تورکیا هەڵنایەت
K24 - هەولێر:
دوای ئه‌وه‌ی كیریاكووس میتسوتاكیس سه‌رۆكوه‌زیرانی یۆنان، هه‌ڕه‌شه‌ی له توركیا كردبوو و رایگه‌یاندبوو، هێزی پێویستمان هه‌یه به‌رگری له یه‌كپارچه‌یی وڵاتمان بكه‌ین، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا وەڵامی دایه‌وه و رایگه‌یاند، خۆمان کات و شوێنی هێرشەکان دیاردەکەین.
مه‌ولود چاوشئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 14ـی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری 2022) له میانه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نووسیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، یۆنان چاوی به پێشكەوتنەکانی تورکیا هەڵنایەت.
چاوشئۆغڵۆ گوتیشی: "پلانمان نییه له کۆبوونەوەی نەتەوه‌یەکگرتووەکان لەگەڵ یۆنان کۆببینەوه".
ده‌شڵێت: "بۆ کڕینی فڕۆکەکانی F16، کێشەمان لەگەڵ ئەمه‌ریکادا نییه".
دواشیكرد گرژییەکانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا کۆتای‌یان پێبێت.
هه‌فته‌ی رابردوو یه‌كه‌كانی پاسه‌وانی كه‌ناراوه‌كانی یۆنان، ته‌قه‌یان به ئاراسته‌ی كه‌شتییه‌كی توركی كرد، بووه هۆی نیگه‌رانبوونی به‌رپرسانی توركیا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی راگه‌یه‌ندراوی سه‌ركردایه‌تی كه‌ناراوه‌كانی توركیا، دوو به‌له‌می سه‌ر به لایه‌نی یۆنانی، ته‌قه‌یان له كه‌شتی "Anatolian" بازرگانی توركی كرد.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، ئه‌مڕۆ بڵاویكرده‌وه، مەولود چاوشئۆغڵۆ بە نوێنەرایەتی تورکیا بەشداری لە پرسەی شاژنی بەریتانیا، ئێلیزابێسی دووەم کە لە 19ی ئەیلوولدا بەڕێوەدەچێت، دەکات.