قاسم سوله‌یمانی ئاماده‌كاری بۆ شه‌ڕی موسڵ ده‌كات
كورد و سوننه دژی به‌شداری فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسن
.jpg)
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری عێراقی ڕایگه‌یاند" قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، شاری فه‌لوجه‌ی جێهێشتووه و له‌گه‌ڵ" 4" فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی سه‌ر به حیزبوڵڵای لوبنانی گه‌ڕاوه‌ته‌وه به‌غدا،و ئاماده‌كاری بۆ ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگاركردنی موسڵ ده‌كات.
ڕۆژنامه‌ی "عوكاز" ی سعودیی له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقه‌وه زانیویه‌تی" خالید عوبه‌یدی وه‌زیری به‌رگری عێراق و هادی عامری ئه‌مینداری گشتی ڕێكخراوی به‌در و فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبی، له‌باره‌ی وورده‌كارییه‌كانی شه‌ڕی ڕزگاركردنی موسڵ كۆبوونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتوون كه وه‌زیری به‌رگری عێراق" ده‌ست به په‌یوه‌ندی چڕ بكات له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌كانی "حه‌شدی نیشتیمانی كه پارێزگاری پێشووی موسڵ" ئه‌سیل نوجێفی" به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕاوێژكاره سه‌ربازییه‌كانی توركیا سه‌ركردایه‌تییان ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بكه‌ن بۆ ئازادكردنی شاری موسڵی مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كی داعش له عێراق.
سه‌رچاوه‌كه له‌باره‌ی ڕۆڵی "خالید عوبه‌یدی" ه‌وه قسه‌ی بۆ ڕۆژنامه‌كه كردووه و گوتوویه‌تی،ئه‌ركی وه‌زیری به‌رگری زۆر قورس ده‌بێت له‌گه‌ڵ "سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و حه‌شدی نیشتیمانی سوننه‌كان و ڕاویژكاره توركه‌كاندا.
پێشبینی ئه‌وه‌شی كردووه كه له هه‌وڵه‌كانیدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت و شكست بهێنێت، به‌هۆی ئه‌و كێشه و ناكۆكیه سیاسی و سه‌ربازییانه‌ی له نێوان سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌ش له نه‌ینه‌وا و سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌ش له به‌غدا دا هه‌یه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕاویژكاره سه‌ربازییانه‌ی توكیادا كه به‌غدا خۆشحاڵ نییه به بوونیان له ناوچه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا و پێشتر داوای كردبوو كه له‌و ناوچانه بچنه ده‌ره‌وه.
سه‌رچاوه‌كه هۆكارێكی دیكه‌ی ئه‌ركه قورسه‌كه‌ی وه‌زیری به‌رگری عێراقی بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و حه‌شدی نیشتیمانی پێشتر له‌باره‌ی به‌شداری و تێوه‌گلانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه هۆشدارییان داوه و ڕه‌تیانكردووه‌ته‌وه كه ڕێگه به به‌شداریان بدرێت له شه‌ڕی ڕزگاركردنی موسڵ دا.
ڕۆژنامه‌كه هه‌ڵوێستی " ئوسامه نوجێفی" برای فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی نیشتیمانی خستووه‌ته ڕوو، و ناوبراو گوتویه‌تی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه به هاتن و به‌شداری قاسم سوله‌یمانی ناده‌ین بۆ شه‌ڕی ئازادكردنی موسڵ.
له‌به‌رامبه‌ردا هادی عامری فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبی ڕایگه‌یاندبوو" هیچ كه‌س و لایه‌نیك نا‌توانیت رێگه له به‌شداری هێزه‌كانیان بگرێت له شه‌ری ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ دا، چونكه موسڵ شارێكی عێراقییه و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بۆیان هه‌یه بچنه هه‌ر بسته خاكێكی عێراقه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه " ئه‌سیل نوجێفی" فه‌رمانده‌ی حه‌شدی نیشتیمانی ڕایگه‌یاندووه" هه‌ماهه‌نگی و متمانه‌یه‌كی زۆر له نێوان كورد و سوننه‌دا په‌یدابووه، بۆ شه‌ڕی ئازادكردنی موسڵ له ده‌ست چه‌كدارانی داعش، هێزه‌كانی حه‌شدی نیشتیمانی له بری حه‌شدی شه‌عبی ئه‌و ڕۆڵه ده‌گێڕن.
چاودێرانی بارودۆخه‌كه‌ش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، شه‌ڕی ڕزگاركردنی موسڵ زۆر ئاڵۆزه و له چاو ئه‌و شه‌ڕانه‌ی دیكه‌ی كه هێزه‌كانی عێراقی كردوویانه،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی موسڵ شارێكی گه‌وره‌یه و ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی زۆره و چه‌ندین پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی تێدا ده‌ژین.
موسڵ سه‌نته‌ری پارێزگای نه‌ینه‌وایه و دووه‌م گه‌وره‌ترین شاری عیراقه له ڕووی ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه له‌پاش به‌غدا و ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی زیاتر له دوو ملیۆن كه‌س ده‌بێت.
زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی عه‌ره‌بی سوننه مه‌زهه‌بن و كورد له‌و پارێزگایه‌دا دووه‌م نه‌ته‌وه‌یه له ڕووی ژماره‌وه.
هه‌روه‌ها كریستیانه‌كان كه سه‌ر به چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیاوازن و نه‌ته‌وه‌ی توركمانیش له‌و پارێزگایه‌دا ده‌ژین.