نێچیرڤان بارزانی داوایه‌ك له په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا ده‌كات
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا كۆبووه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و شاندێكى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا، له‌باره‌ی دۆخى سياسيى عێراق و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا گفتوگۆیانكرد.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 14ـی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری 2022) نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى په‌رله‌مانتارانى پارتى ( SPD)ـى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا، به سه‌رۆكاتيى نيڵس شميد، كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه وه‌زيرى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ئه‌ركى هێزه ئه‌ڵمانييه‌كان لە چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى سياسيى عێراق، كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى ئابوورى و چالاكييه‌كانى كه‌رتى تايبه‌ت، پرسه‌كانى ديموكراسى، مافى مرۆڤ و ئازادييهكان له هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێكران.
نێچيرڤان بارزانى دووپاتیكردوه، كه داعش له عێراق و سووريا هێشتا هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى راستهقينهيه و بۆ له‌نابردنى تيرۆر، عێراق و هه‌رێمى كوردستان هێشتا پێويستييان به هاريكاريى و پشتگيريى نێوده‌وڵه‌تى هه‌يه، هيواى خواست په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا له ئۆكتۆبه‌رى داهاتوودا بڕيار له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ى ئه‌ركى هێزه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان بدات.
سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هاريكاريى مرۆيى و سه‌ربازيى ئه‌ڵمانيا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و دووپاتىكرده‌وه كه عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌ودان به دامه‌زراوه‌كان و ديموكراسى و به‌ره‌وپێشبردنى بنه‌ماكانى مافى مرۆڤ و ئازادييهكان، پێويستيان به يارمه‌تيى ئه‌ورووپييه‌كان هه‌يه و ده‌توانن له‌مباره‌وه هاوكار بن.
وێڕاى ده‌ربڕينى پێزانينى وڵاته‌كه‌يان بۆ ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان و قاره‌مانيه‌تيى پێشمه‌رگه له تێكشكاندنى داعش، شاندى ميوان سهرساميى خۆيان به پێشكه‌وتنه‌كان و ئاوه‌دانيى هه‌رێمى كوردستان نيشاندا و خۆشحاڵيى خۆيان ده‌ربڕى كه دواى تێكشكاندنى تيرۆر، پرۆسه‌ى ئاوه‌دانى و وه‌به‌رهێنان ده‌ستى پێكردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها جه‌ختيان له دۆستايه‌تى و هاوبه‌شيى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و ئارامى و سهقامگيريى عێراقيان بۆ ناوچه‌كه به‌گشتى به گرنگ زانى.
هه‌ماهه‌نگيى نێوان سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.

