نەتەوەیەکگرتووەکان: پێویستە هەوڵهكانی گەڕان و رزگارکردنی كۆچبهران لە دەریای ناوەڕاست دەستپێبکرێنەوە
توركیا: لە سەرەتای ساڵی 2022ـهوه تا ئێستا زیاتر لە هەزار و 300 کۆچبەری نایاسایی گیانیان لەدەستداوە
K24 – ههولێر:
كۆمیسیۆنی باڵای کاروباری پەنابەران، ناڕەزایەتی لە بەرامبەر گیانلەدەستدانی شەش لەو کۆچبەرە نایاساییانە دهربڕی، کە دوێنێ سێشهممه لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی کەناراوەکانی یۆنانەوە لە سنووری ئاویی وڵاتەکە ناچار بە گەڕانەوە کرابوون، داواش دهكات هەوڵەکانی گەڕان و رزگارکردنی كۆچبهران دەستپێبکرێنەوە.
شابیا مانتۆ گوتەبێژی کۆمیسیاری باڵای کاروباری پەنابەرانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان (UNHCR)، به ئاژانسی ئهنادۆڵی توركی راگهیاند، ئەم رووداوانە قبوڵکراو نیین، دووپاتیدەکەینەوە کە پێویستە بە پەلە هەوڵەکانی گەڕان و رزگارکردن لە دەریای ناوەڕاست بە دەستپێشخەری لایەنە پەیوەندارەکان دەستپێبکرێنەوە.
مانتۆ، روونیكردهوه، لە سەرەتای ئهمساڵهوه تا ئێستا زیاتر لە هەزار و 300 کۆچبەری نایاسایی کە دەیانویست لە رێگەی دەریای ناوەڕاست و باکووری رۆژئاوای ئەفریقاوە بگەنە ئەورووپا، گیانیان لەدەستداوە.
گوتیشی: "لەگەڵ ئەوەی کارەکانی گەڕان و رزگارکردن لە دەریا و رێگرتن لە گیانلەدەستدان گرنگه و بەرپرسیاریهتییهكی نێودەوڵەتیشە".
دوێنێ سێشهممه 13ـی ئهیلوول، لە نزیک کەناراوەکانی پارێزگاى موغڵای باشووری رۆژئاوای توركیا، 73 کۆچبەری نایاسایی لەلایەن هێزەکانی یۆنانەوە ناچارکرابوون رووبکەنەوە ئاوەکانی تورکیا، رزگارکران و شەش کۆچبەریش کە لە دوو منداڵی ساوا، سێ منداڵ و ژنێک پێکهاتبوون، گیانیان لەدەستدا.