كاره‌كانی تیمی نێوده‌وڵه‌تی بۆ لێكۆلینه‌وه له تاوانه‌كانی داعش له عێراق درێژكرایه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كاركه‌كانی تیمی لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كانی داعش له عێراق بۆ ساڵێكی‌تر درێژكرده‌وه.
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه (15ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ئاشكرایكرد، به‌پێی بریاری 2651، كاره‌كانی تیمی لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كانی داعش له عێراق تاوه‌كو (17ی ته‌مموز/یۆلیۆی 2023) درێژكردووه‌ته‌وه.
ئه‌و لیژنه‌یه له ساڵی 2017 له‌سه‌ر داواكاری حكومه‌تی عێراق به‌پێی بڕیاری 2379، دامه‌زرا بۆ به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له عێراق.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، كریستیان ریچه‌ر، سه‌رۆكی تیمه‌كه له عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامی كاره‌كانی تیمه‌كه‌ی كرد، به هاوكاری حكومه‌تی عێراق و ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌ندام له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، بۆ چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری بۆ قوربانییه‌كان و رزگاربووان له تاوانه‌كانی داعش.
هه‌روه‌ها كریستیان ریچه‌ر، نوێكردنه‌وه‌ی كاری تیمه‌كه‌یان له عێراق به پشتگیری نێوده‌وڵه‌تی وه‌سفكرد بۆ ناساندنی تاوانه‌كانی داعش له عێراق به تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و تاوانی جه‌نگ و كۆمه‌ڵكوژی.
سه‌باره‌ت به ئه‌ركه‌كانی داهاتووی تیمی لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كانی داعش له عێراق، ریچه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، فراوانكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كانه له تاوانه‌كانی داعش له پارێزگای موسڵ، هه‌روه‌ها تاوانه‌كانی له‌ناوبردنی شوێنه‌واره گرنگه‌كان و به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق.