20 ملیۆن زیاره‌تكار به‌شداری لە چلەی ئیمام حوسێن دەکەن
پێنج ملیۆنیان بیانین

K24 - هەولێر
بۆ ئه‌مساڵ 20 ملیۆن زیاره‌تكار به‌شدارییان له رێوڕه‌سمی چله‌ی ئیمام حوسێن‌دا كردووە، له‌ناویان پێنج ملیۆن بیانی هه‌ن.
یه‌حیا ره‌سوڵ، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان رایگه‌یاند، بۆ ئه‌مساڵ زیاتر له 20 ملیۆن زیاره‌تكار له شاره به‌شره به‌شداریان له رێوڕه‌سمی چله‌ی ئیمام حوسێن‌دا كردووە.
یه‌حیا ره‌سوڵ له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشکرای کرد: "له‌كۆی ئه‌و 20 ملیۆن زیاره‌تكاره، 5 ملیۆنیان بیانین، كه به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان له رێگه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كانی به‌غدا و نه‌جه‌فه‌وه هاتوونه‌ته عێراق".
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه عه‌قیل یاسری، سه‌رۆكی به‌شی كاروان و رێوڕه‌سمه‌كانی حوسه‌ینییه له عێراق و جیهان رایگه‌یاند، له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند رۆژه‌دا زیاتر له 12 هه‌زار و 500 مه‌وكب به‌شدارییان له یاده‌كه‌دا كردووه، 300 مه‌وكبیان له‌لایه‌ن هاووڵاتیانی بیانییه‌وه بووه.