مسته‌فا كازمی: عێراق بە سەختترین قەیرانی سیاسی‌دا تێده‌په‌ڕێت

K24 – هه‌ولێر:
مستەفا كازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگه‌یاند، له‌دوای ساڵی 2003ه‌وه عێراق بە سەختترین قەیرانی سیاسی‌دا تێدەپەڕێت.
ئه‌مرۆ شه‌ممه (17ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، مسته‌فا كازمی بەبۆنەی كۆتاییھاتنی مه‌راسیمه‌كانی چلەی ئیمام حوسێن پەیامێكی بڵاوكردەوە و سوپاسی هێزه ئه‌منییه‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیكرد كه به سه‌ركه‌وتوویی پێشوازییان له‌و ژماره زۆره‌ی زیاره‌تكاران كرد.
كازمی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، عێراق به قه‌یرانێكی سیاسی‌دا تێده‌په‌رێت، كه به سه‌ختترین قه‌یرانی وڵات داده‌نرێت له‌دوای ساڵی 2003ه‌وه، كه رژێمی سه‌دام له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی رووخێندرا.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق باسی له‌وه‌شكردووه، هیوا و ئیراده ماوه بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ر و گه‌یاندنی عێراق به كه‌ناری ئارامی و سه‌قامگیری.
مسته‌فا كازمی داوای له سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانیش كردووه به‌رژه‌وه‌ندی عێراق و عێراقییه‌كان له‌به‌رچاو بگرن و ناكۆكییه‌كانیان وه‌لابنێن.