دوو فڕۆكه له ئه‌مه‌ریكا پێكداده‌ده‌ن

K24 – هه‌ولێر:
پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا پێكدادانی دوو فڕۆكه‌ی له ئاسمانی شاری دێنیڤه‌ری ئه‌و وڵاته راگه‌یاند.
رۆژی شه‌ممه (17ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022) پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایكرد، له ئه‌نجامی پێكدادانی دوو فڕۆكه‌ی بچووك له ئاسماندا له نزیك شاری دێنیڤه‌ر، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
پۆلیسی كه‌رتی پولده‌ر له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، هه‌ردوو فڕۆكه‌كه له‌دوای پێكدادان له دوو شوێنی جیاواز دزۆراونه‌ته‌وه و سێ سه‌رنشینی هه‌ردوو فڕۆكه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به ناسنامه‌ی قوربانییه‌كان و هۆكاری پێكدادانی ئه‌و دوو فڕۆكه‌یه‌ی هیچ زانیارییه‌كی ئاشكرانه‌كردووه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی بۆ سه‌لامه‌تی گواستنه‌وه، ده‌ستپێكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كانی له‌و رووداوه راگه‌یاند، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه هه‌ردوو فرۆكه‌كه له لۆنگمۆنت له ویلایه‌تی كۆلۆرادۆ دزۆراونه‌ته‌وه.