فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان له قه‌ڵادزێ تێکشکا

K24 - رانییه:
فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان له باكووری رۆژئاوای قه‌ڵادزێ تێكشكا و تاوه‌كو ئێستا هۆكاره‌كه‌ی نه‌زاندراوه.
په‌یامنێری كوردستان24 ئاشكرایكرد، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (18ی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان له باكووری رۆژئاوای قه‌ڵادزێی سه‌نته‌ری قه‌زای پشده‌ر، كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و تێكشكاوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئاسایشی پشده‌ر، تێكشانی ئه‌و فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌ی بۆ كوردستان24 پشتڕاستكرده‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی هۆكاری ئه‌و رووداوه بخاته‌روو.
هه‌رچه‌نده لایه‌نه ئه‌منییه‌كان تاكو ئێستا هیچ راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمییان له‌وباره‌یه‌وه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها هیچ لایهنێكش به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له خستنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه رانه‌گه‌یاندووه.