به‌وێنه: بۆ كوڕه كوژراوه‌كه‌ی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری ساز كرد
كوڕه‌كه‌ی له شه‌ڕی فه‌للوجه‌دا كوژراوه
K24 – هه‌ولێر:
پیاوێكی خه‌ڵكی ناسریه‌ی باشوری عێراق، بۆ كوڕه كوژراوه‌كه‌ی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری سازكرد.
باوكی كوڕه كوژراوه‌كه ڕێگه‌ی نه‌داوه ته‌رمی كوڕه كوژراوه‌كه‌ی به شێوه‌ی ئاسایی به خاك بسپێردرێت، هه‌تا ئاهه‌نگێكی له شێوه‌ی هاوسه‌رگیری بۆ ساز كردووه.
ئاهه‌نگه‌كه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ی ئاهه‌نگێكی ئاسایی بووك گواستنه‌وه سازكراوه و ئۆتۆمبێلی بۆ ڕازاندووه‌ته‌وه و به حیسابی خۆی به‌م شێوه‌یه و به گوڵڕێژكردنی شوێنی ئاهه‌نگه‌كه شه‌هاده‌تی كوڕه‌كه‌ی پیرۆز ده‌بێت.
ئه‌و كوڕه یه‌كیك له‌و ئه‌ندامانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی بووه، كه له شه‌ڕی ناوچه‌كانی فه‌للوجه‌دا كوژراوه، به‌رله‌وه‌ی به خاك بسپێردرێ باوكی ئه‌و ئاهه‌نگه‌ی بۆ سازداوه.
كه‌سوكاری كوڕه كوژراوه‌كه‌ش به فرمێسك ڕشتنه‌وه به شداری ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان كردووه و به ده‌نگی به‌رز باسیان له قاره‌مانێتی و گیانفیدایی كوڕه‌كه كردووه له پارێزگاریكردنی له نیشتیمان.