توركیا.. 195 كۆچبه‌ری نایاسایی دیپۆرت كرانه‌وه
K24 - هەولێر:
195 كۆچبه‌ر كه به شێوه‌یه‌كی نایاسایی له كۆجائه‌لی باكووری رۆژئاوای توركیاوه، دیپۆرتی وڵاته‌كانیان كرانه‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێك كه له لایه‌ن پارێزگای كۆجائهلییهوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، كاره‌كانی رێگه‌گرتن له كۆچبه‌ره نایاساییه‌كان له پارێزگاكه به‌رده‌وامه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا رێكاره‌كانی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی 195 كۆچبه‌ری نایاسایی ته‌واوكران، كه له كۆجائه‌لی و پارێزگاكانی ده‌ورووبه‌ری له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركرابوون و راده‌ستی ناوه‌ندی گه‌ڕاندنه‌وه كرانه‌وه.
كۆچبه‌ره نایاساییه بیانییه‌كان، بۆ وڵاته‌كانیان دیپۆرتكرانه‌وه.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه 18ـی ئهیلوول، ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی بڵاویكرده‌وه، لە خانوویەکی دوو نهۆمی لە شارۆچکەی ئیپەکیۆڵو لە پارێزگاى وان لە باشووری رۆژهه‌ڵاتی توركیا، 30 کۆچبەر کە دەرکەوت بە رێگەی نایاسایی هاتوونەتە نێو خاکی تورکیا، دەستگیرکران و سێ قاچاخچیش ده‌ستبه‌سه‌ركران.
سه‌رچاوه: AA