دۆنیتسك ئاماری قوربانیانی شه‌ڕی راگه‌یاند

K24 – هه‌ولێر:
نوێنه‌رایه‌تی كۆماری دۆنیتسك له سه‌نته‌ری هاوبه‌شی چاودێری و هه‌ماهه‌نگی له باره‌ی پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به تاوانی شه‌ڕ له ئۆكرانیا رایگه‌یاند، تا ئێستا 427 هاووڵاتی مه‌ده‌نی به هۆی بۆردومانی سوپای ئۆكرانیاوه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی كۆماره‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، 427 هاووڵاتی مه‌ده‌نی له ماوه‌ی 214 رۆژی شه‌ڕدا كوژراون و 21یان منداڵ بوونه و 3431 هاووڵاتی دیكه زامدار بوون، كه 220یان منداڵ بوون.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه: له‌و ماوه‌یه‌دا زیان به 7 هه‌زار و 477 خانوو و 1647 ناوه‌ندی تایبه‌ت به ژێرخانی مه‌ده‌نی كۆماره‌كه گه‌یشتووه.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا روونكراوه‌ته‌وه، تا ئێستا سوپای ئۆكرانیا 72 هه‌زار و 252 تۆپ و مووشه‌كی ئاراسته‌ی ناوچه جیاجیاكانی كۆماری دۆنیتسك كردووه.
كۆماری دۆنیتسك، له لایه‌ن رووسیاوه پشتیوانی ده‌كرێت و به‌شێك له خه‌ڵكی ناوچه‌كه داوای جیابوونه‌وه و سه‌ربه‌خۆیی له ئۆكرانیا ده‌كه‌ن، ئه‌مه ئه‌و داواكاریه‌یه، كه ئۆكرانییه‌كان به توندی رووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه و ره‌تیده‌كه‌نه‌وه رێگه بده‌ن، كۆماره‌كه جیابێته‌وه و سه‌ربه‌خۆ بێت.