لاڤرۆڤ: خه‌ڵكی دۆنباس مافی خۆیانه ریفراندۆم بكه‌ن

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ، رایگه‌یاند، پێویسته گه‌لی دۆنباس سه‌رداری چاره‌نووسی خۆیان بن.
لاڤرۆڤ. له باره‌ی ره‌وشی داهاتووی كۆماری دۆنباسه‌وه، كه یه‌كلایه‌نه سه‌ربه‌خۆییان له ئۆكرانیا راگه‌یاندووه، وتی: گه‌لی دۆنباس ده‌یه‌وێت خۆی بڕیار له چاره‌نووسی بدات.
وتیشی: ره‌وشی ئێستای هه‌رێمه‌كه ده‌ربڕی ئه‌و راستیه‌یه، كه گه‌لی دۆنباس ده‌یه‌وێت خاوه‌ن مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆی بێت و ریفراندۆم له باره‌ی چاره‌نووسییه‌وه بكات.
روونیشیكرده‌وه، له ده‌ستپێكی شه‌ڕه‌وه و پێش ئه‌وه‌ش، ئێمه به گه‌لانی ناوچه‌كه‌مان وتووه، پێویسته خۆتان بڕیار له باره‌ی چاره‌نووستانه‌وه بده‌ن و ئێستاش ئه‌وه خواستی ئه‌وانه.
ئۆكرانیا و وڵاتانی خۆرئاوا دژی ئه‌وه‌ن هه‌رێمه‌كانی دۆنباس و دۆنیتسك سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌یه‌نن، یاخود بچنه چوارچێوه‌ی رووسیای ئیتیحادییه‌وه.
له به‌رامبه‌ردا رووسیا پشتیوانی جیابوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌رێمانه له ئۆكرانیا ده‌كات و داكۆكی له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسیان ده‌كات.