ئه‌ردۆغان: له‌سه‌دا 20ـی خەڵکی جیهان برسین
"هەژاری و برسییه‌تی له جیهان گەیشتووەته لووتکه"
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆككۆماری توركیا له کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوه‌یەکگرتووەکان، رایده‌گه‌یه‌نێت، قەیرانی خۆراک و هەڵاوسان، کاریگەریی خراپی کردووەته سەر وڵاتان و 20%ـی خەڵکی جیهان برسین.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا له میانه‌ی پێشكه‌شكردنی گوتارێك له کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوه‌یەکگرتووەکاندا رایگه‌یاند، پێویسته هەماهەنگی نێودەوڵەتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکان هەبێت.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، له رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوادا جددین و هەژاری و برسییه‌تی له جیهان گەیشتووەته لووتکه.
ئەردۆغان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، رووبەڕووی ئەو قەیرانانه بووینەتەوه که بەهۆی شەڕی ئۆکرانیا و رووسیا دروستبوونه.
ده‌شڵێت: "پێویسته سەروەری خاکی ئۆکرانیا رێزی لێبگیرێت".
سه‌رۆككۆماری ئاشكرایكرد، داڵده‌ی چوار ملیۆن پەنابەری سووریامان داوه. گوتی: "پێویسته قەیرانی سووریا به ئاشتیانه چارەسەربکرێت".