کۆمەڵگەی جووەکانی کوردستان: هیچ ئەنجوومەنێکمان لە کوردستاندا نییه

K24 – هەولێر
کۆمەڵگەی جووەکانی کوردستان KJC، کە نوێنەرایەتیان لە وەزارەتی ئەوقاف و کارووباری ئایینی‌دا هه‌یه، رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ ئەنجوومەنێکمان لە کوردستاندا نییه.
له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه خۆی وه‌ك جوو ناساندووه و پاشان موسڵمانبوونی خۆی راگه‌یاند، كۆمه‌ڵگه‌ی جووه‌كانی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20ـی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری 2022 راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: ئەو بەڕێزە چەندین جار هاتووه‌تە سەردانمان کە گوایە بنجووە و دەیەوێ بگەڕێتەوە سەر ئاینی خۆی، بەڵام لەبەر ئەوەی هیچ بەڵگەیەکی نەبووە کە بنجووە و هەمیشە سەردانی(ئیران)یشی كردووه، بۆیە هەمیشە رەتمانکردووهتەوە.
جه‌ختیش له‌وه كراوه‌ته‌وه، جموجۆڵەکانی ناوبراو جێگەی گومان بووه، دوای بەدواداچوون روونبووه‌تەوە کە پێشمەرگەیە و باری دارایی زۆر خراپە بۆ مەبەستی چوونە هەندەران وا دەکات.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئەمڕۆ ئه‌وه‌ی موسڵمانبوونی خۆی راگەیاندووه، پێشتر خۆی و خانەوادە بەڕێزەکەیشی هەر موسڵمان بوونە، بۆیە ئەو کەسە نوێنەرایەتی خۆی دەکات نەک جوو و بنجووەکان، ئەم هەڵسووکەوتەشی جێگەی گومانی زیاترن لای ئێمە، بۆ ناکۆکی و دووبەرەکی نانەوە لەنێوان ئاینە جیاوازەکاندا.