مسته‌فا كازمی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری ئێران كۆبووه‌وه

K24 - هه‌ولێر:
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە نیویۆرک لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران كۆبووه‌وه.
مستەفا كازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە نیویۆرک بەڕێوەچوو، لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران کۆبووەوە.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نووسینگه‌ی مسته‌فا كازمی، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا تاوتوێی به‌ره‌پێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوانیادا كردووه و باسیان لە دیارترین پرسە ناوچەییەکان کردووه کە بەرژەوەندی هاوبەشیان هەیە.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، لە كۆبوونەوەكەدا ئاماژە بە رۆڵی دیار و بەرچاوی عێراق كرا لە بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە، لە رێگەی چارەسەركردنی ناكۆكییەكانی نێوان وڵاتان لەسەر بنەمای سیاسەتی دیالۆگ و هێوربوونەوە و یەكگرتنی بۆچوونەكان، بەمەبەستی بەدیهێنانی چارەسەری ئاشتیانە لە ناوچەكەدا.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، هەردوولا جەختیان لە گرنگی بەردەوامبوونی هاریكاری دوو قۆڵی نێوان هەردوو وڵات كردووەتەوە، لە بوارە جیاجیاكاندا، بەتایبەتی ئابووری، ئەمنی، كولتووری و وزە، هەروەها هەماهەنگیی بەرز بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا، و خێراكردنی كاركردن لەسەر ئەو رێككەوتنەی لەنێوان هەردوو وڵات‌دا ئەنجامدراوە لەسەر چارەسەرکردنی ته‌حه‌داییه‌كانی گۆڕانكارییه‌كانی کەشوهەوا.
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، سه‌رۆككۆماری ئێران پشتیوانی خۆی بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی سەقامگیری عێراق دووپاتکردووەته‌وه، هەروەها ستایشی دەستپێشخەری كازمی کردووه بۆ دیالۆگێکی نیشتمانی بۆ تێپەڕاندنی قەیرانە سیاسییەکان.