پازده كۆچبه‌ر له كه‌ناراوه‌كانی سووریا گیانیان سپارد
K24 – هه‌ولێر:
له كه‌ناراوه‌كانی سووریا، 15 په‌نابه‌ر به هۆی نوقومبوونی یه‌خته‌كه‌یانه‌وه گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌ڕێوبه‌ری گشتیی به‌نده‌ره‌كانی سووریا، سامر قبرسڵی، رایگه‌یاند، له نزیك كه‌ناراوه‌كانی ته‌رتووس، 15 كۆچبه‌ر گیانیان له‌ده‌ست داوه و توانراوه 8 كه‌سی دیكه رزگار بكرێن.
وتیشی: ئه‌و كۆچبه‌رانه له لوبنانه‌وه به‌ڕێكه‌وتوون و ژماره‌یه‌ك له قوربانییه‌كان خه‌ڵكی وڵاتانی دیكه‌ن.
روونیشیكرده‌وه، خه‌ریكی گه‌ڕانن بۆ ئه‌وه‌ی ته‌رمی دیكه‌ی قوربانیان بدۆزنه‌وه.
به هۆی خراپی گوزه‌رانه‌وه، ساڵانه له لوبنان هه‌زاران كه‌س وه‌ك كۆچبه‌ر له رێی ده‌ریاوه روو له قوبرس ده‌كه‌ن و به‌شێكیان به هۆی ژێرئاوكه‌وتنی یه‌خته‌كانیان گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
فه‌له‌ستینی و سووریایی و لوبنانییه‌كان له رێی ده‌ریاوه هه‌وڵی په‌ڕینه‌وه بۆ یۆنان ده‌ده‌ن.
له 13ی ئه‌م مانگه‌شدا، پاسه‌وانی كه‌ناراوه‌كانی توركیا رایگه‌یاند، شه‌ش كۆچبه‌ر كه منداڵیشیان تێدابوو، له ده‌ریای ئیجه گیانیان سپارد و توانرا 73ی دیكه رزگار بكرێن، كه ده‌یانویست بگه‌نه ئیتاڵیا، دوای ئه‌وه‌ی له ته‌رابلووسی باكووری لوبنانه‌وه به‌ڕێكه‌وتبوون بۆ گه‌یشتن به ئه‌وروپا.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس