سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل: بە هێزی سەربازی وەڵامی ئێران ده‌ده‌ینه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایده‌گه‌یه‌نێت، ئەگەر ئێران بەردەوامبێت لە بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆم، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هێزی سەربازی بەکاربهێنێت.
یائیر لابید سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، له میانه‌ی گوتارێكدا له كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، تاکە رێگە بۆ رێگریکردن لە ئێران لە بەردەوامیدان بە پرۆگرامی ئەتۆمی ئەوەیە، هەڕەشەی سەربازی له‌بری گفتوگۆ به‌كاربهێنین، تەنیا ئەوکاتە دەتوانین رێککەوتنێکی بەهێزمان لەگەڵیاندا هەبێت.
هه‌روه‌ها گوتی: "دەبێت بۆ ئێران روونببێتەوە ئەگەر بەردەوامبێت لە پڕۆگرامی ئەتۆمی، ئەوا جیهان لەبری قسە، بە هێزی سەربازی وەڵامیان دەداتەوە".
ده‌شڵێت: "ئێمە توانای پێویستمان هەیە و ناترسین لەوەی بەکاریبهێنین. هەر کارێک پێویست بێت ئەنجامیدەدەین، ئێران ناتوانێت ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی".
پێشتریش یائیر لابید، رایگه‌یاندبوو، ئیسرائیل توانی هه‌وڵه‌كانی زیندووكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ناووكی په‌كبخات.
هه‌روه‌ها گوتبووشی: "ئیسرائیل هه‌ڵمه‌تێكی سیاسی "سه‌ركه‌وتووی" بۆ په‌كخستنی هه‌وڵه‌كانی زیندووكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ناووكی به‌ڕێوه‌برد".
ئێران و ئه‌مه‌ریكا وه‌ڵامی پێشنیازی یه‌كدییان دایه‌وه و هه‌وڵه‌كانی گه‌یشتن به رێككه‌وتن چڕ كرابوونه‌وه، به‌ڵام هه‌فته‌ی رابردوو، كۆشكی سپی رایگه‌یاند، بایدن ئیسرائیلی دڵنیاكردووه‌ته‌وه، به‌م نزیكانه هیچ رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ئێران واژووناكرێت.
ئه‌مه‌ریكا، كه له 2015 رێككه‌وتنی ناووكی له چوارچێوه‌ی وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك له‌گه‌ڵ ئێران واژوو كردبوو، له 2018 یه‌كلایه‌نه له رێككه‌وتنه‌كه كشایه‌وه و سزای ئابووری خسته سه‌ر ئێران.
تاران داوا ده‌كات، ئه‌مه‌ریكا پابه‌ندی رێككه‌وتننامه‌كه بێت و سه‌رجه‌م سزاكانی سه‌ر وڵاته‌كه‌ی لابرێن و پاره بلۆك كراوه‌كانی بگه‌ڕێندرێنه‌وه و له به‌رامبه‌ریشدا ده‌ستبه‌رداری پیتاندنی یۆرانیۆم ده‌بێت.