ئه‌ردۆغان ئیدانه‌ی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكای له به‌رامبه‌ر بانكه‌كانی توركیا كرد
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئیدانه‌ی هۆشدارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای بۆ بانكه توركییه‌كان كرد، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كار به سیستمی ئه‌لیكترۆنی پارهپێدانی رووسیی "میر" ده‌كه‌ن.
له میانی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان ئه‌ردۆغان گوتی: ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر به بانكه توركییه‌كان ده‌یكات، رێكارێكه پێچه‌وانه‌ی دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندییه ئابوورییهكانمانه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كانمان، له‌و بابه‌ته و لێكه‌وته‌كانی ده‌كۆڵنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت چۆن وه‌ڵامی بدرێته‌وه.
ژماره‌یه‌ك بانكی توركیا، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سیستمی ئه‌لیكترۆنی بانكی رووسیا ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی ئه‌مه‌ریكای لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
ئه‌مه‌ریكا سزای هه‌ر دامه‌زراوه و لایه‌نێك ده‌دات، مامه‌ڵه‌ی دارایی له‌گه‌ڵ سیستمه رووسییهكهدا بكات.
تا ئێستا چه‌ندین وڵاتی جیهان به هۆی په‌یوه‌ندییان به رووسیاوه رووبه‌ڕووی فشار و سزای ئابووری ئه‌مه‌ریكا بوونه‌ته‌وه.
ئه‌مه‌ریكا یه‌كێكه له پشتیوانه سه‌ره‌كییه‌كانی ئۆكرانیا و دژی رووسیا كۆمه‌كی سه‌ربازی كیێڤ ده‌كات.