سه‌ردانی شاندی یه‌كێتی و گۆڕان بۆ به‌غدا نیگه‌رانی لێده‌كه‌وێته‌وه
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی گۆڕان و یه‌كێتیش ده‌ڵێت: نامانه‌وێ په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا بپچڕێ
K24 - هه‌ولێر:
به‌شێك له لایه‌نه سیاسیییه‌كانی باشووری كوردستان نیگه‌رانن له چوونی شانده هاوبه‌شكه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی بۆ به‌غدا و ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامیش ده‌ڵێت، شاندەكەی گۆڕان و یه‌كێتی له‌سه‌ر بنه‌مای حزبی و تاكه كه‌سی بووه.
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی گۆڕان و یه‌كێتیش ده‌ڵێت: نامانه‌وێ په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا بپچڕێ.
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، چونی شانده‌كه بۆ به‌غدا به لاواز وه‌سفده‌كات، ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه‌ش ده‌ڵێت، وه‌فده‌كه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی له‌سه‌ر بنه‌مای حزبی و كه‌سیی له ده‌رگای به‌غدایان داوه‌ته‌وه.
پارتی له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوو هاوڕایه و ده‌شڵێت، هه‌رچه‌نده له‌نێوخۆدا كێشه هه‌بێت، پێویسته له‌سه‌ر ئاستی به‌غدا هه‌موومان یه‌كده‌نگ بین، ئه‌گینا به‌زه‌ره‌ر به‌سه‌رماندا ده‌شكێته‌وه.
26ی ئه‌م مانگه شاندێكی هاوبه‌شی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی سه‌ردانی به‌غدایان كرد و له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له به‌رپرسانی حكوومی حزبی كۆبوونه‌ته‌وه، لایه‌نه سیاسییه‌كانی باشووری كوردستانیش ده‌ڵێن، ئه‌وان به نوێنه‌رایه‌تی خۆیان چوون، نه‌ك خه‌ڵكی كوردستان.