ئیلۆن مەسک: ستارلینک کارا کرا
K24 - هەولێر:
دوای ئەوەی ئێلۆن مەسک، دامەزرێنەر و خاوەنی هەردوو کۆمپانیای سپەیس ئێکس و تێسلا رایگەیاند، ئاماده‌یه خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت بگه‌یه‌نێته ناوچه‌كانی ئێران، ئەمشەو (23ـی ئەیلوولی 2022) لە تویتێکدا ئاشکرای کرد، کە مانگی دەستکردی ستارلینک کارا کرا.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا ره‌زامه‌ندی نیشاندا بۆ دابینكردنی ئینته‌رنێت له‌رێگه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه به‌هۆی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانه‌وه، له‌لایه‌ن تارانه‌وه هێڵی ئینته‌رنێتی تێدا سنوورداركراوه.
مانگی دەستکردی ستارلینک کە پێشتر بۆ دابینکردنی خزمەتگوازری ئینتەرنێت بۆ ئۆکرانیا بەکارهات، ئەمجارە ژماره‌یه‌ك له چالاكوانانی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوایان له ئیلۆن ماسك كردبوو، هاوشێوه‌ی وڵاتانی دیكه، خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت له‌رێگه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه به كوالیتییه‌كی باش بگه‌یه‌نێته هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته، بۆئه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بگاته جیهان.
دوای ئه‌و داواكارییه، ئیلۆن ماسك له تویته‌ر په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، كۆمپانیای ستارلینك داوا له ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، له سزاكانی سه‌ر ئێران ببه‌خشرێت بۆ دابینكردنی ئینته‌رنێت بۆ هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته.
ئەمڕۆش والی ئه‌دیمۆ، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگەیاند، رێگه به كۆمپانیاكانی بواری ته‌كنه‌لۆژیا ده‌درێت، خزمه‌تگوزاری هێڵی ئینته‌رنێت فراوان بكه‌ن تاوه‌كو بۆ هه‌موو هاووڵاتیانی ئێرانی به‌رده‌ست بێت، به‌تایبه‌تی له‌و ناوچانه‌ی به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانه‌وه، له‌لایه‌ن تارانه‌وه به‌كارهێنانی هێڵی ئینته‌رنێت سنوورداكراوه.
دوای تویتەکەی ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کە گوتبووی، "ئێمە ئەمڕۆ هەنگاومان نا بۆ پێشخستنی ئازادی ئینتەرنێت و گواستنەوەی ئازادانەی زانیاری بۆ گەلی ئێران، هەروەها دەرکردنی مۆڵەتی گشتی بۆ ئەوەی دەستڕاگەیشتنێکی زیاتریان بە پەیوەندییە دیجیتاڵییەکانەوە هەبێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی سانسۆرکردنی حکومەتی ئێران"، ئیلۆن مەسک لە وەڵامی ئەنتۆنی بلینکندا گوتی: "ستارلینک کارا کرا".
Activating Starlink …
— Elon Musk (@elonmusk) September 23, 2022