ئێران ره‌تیده‌كاته‌وه مافی نیشته‌جێبوونی موقته‌دا سه‌دری له وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شاندبێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
باڵیۆزخانه‌ی ئێران له عێراق ره‌تیده‌كاته‌وه تاران مافی نیشته‌جێبوونی موقته‌دا سه‌دری له وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شاندبێته‌وه.
ئه‌مرۆ هه‌ینی (23ی ئهیلوول/سێپتیمبه‌ری 2022)، له په‌یامێكدا كه له تویته‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه، باڵیۆزخانه‌ی ئێران له عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌و نووسراوه‌ی به ناوی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مافی نیشته‌جێبوونی موقته‌دا سه‌در له ئێران، ساخته‌یه.
پێشتر له تۆڕه كۆمهڵایهتییهندا نووسراوێك سه‌باره‌ت به هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی مافی نیشته‌جێبوونی موقته‌دا سه‌در و خێزانه‌كه‌ی له وڵاتی ئێران بڵاوكرایه‌وه كه درابووه پاڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته، به‌ڵام به فه‌رمی له‌لایه‌ن باڵیۆزخانه‌ی ئێرانه‌وه ره‌تكرایه‌وه.
رۆژی دووشه‌ممه 29ـی ئابی 2022، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا دەستبەرداربوونی خۆی لەکاری سیاسی راگه‌یاند و، ئاماژەی بەوەدا، سەرەڕای دەستبەرداربوونی لە کاری سیاسی، بەڵام نەجەف هەردەم وەك مەرجەعی گەورە دەمێنێتەوە.
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی موقته‌دا سه‌در دوای ئه‌وه هات كه ئایه‌توڵڵا حائیری، ده‌ستبه‌رداری مه‌رجه‌عیه‌ت بوو داواشی له لایه‌نگرانی كرد، رووبكه‌نه عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران.