مسته‌فا كازمی له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان گوتاری عێراقی پێشكه‌شكرد

K24 - هه‌ولێر:
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی خولی 77هه‌مینی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك گوتاری عێراقی پێشكه‌شكرد.
ئه‌مرۆ هه‌ینی (23ی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، مسته‌فا كازمی له‌میانه‌ی گوتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به سه‌ركه‌وتنی عێراق كرد له شه‌ری دژ به تیرۆر و رایگه‌یاند، ئه‌و شه‌ڕه‌ی عێراقییه‌كان كردیان به نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو جیهانبوو دژ به تیرۆریستانی داعش.
كازمی ستایشی رۆڵی هاوپه‌یمانانی كرد له شه‌ری دژی تیرۆر و سه‌پاندنی یاسا له‌ناوچه ئازادكراوه‌كان، هه‌روه‌ها داواكاری حكومه‌تی عێراقیشی بۆ به‌رده‌وامبوون له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر كرده‌وه و به پێویستی زانی هه‌موولایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن.
مسته‌فا كازمی داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێودهوڵهتیشكرد، پشتیوانییه‌كانیان بۆ گه‌لی عێراق به مه‌به‌ستی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان زیاتر بكه‌ن كه به‌هۆی شه‌ڕی دژ به تیرۆریستانی داعشه‌وه دووچاری وێرانی زۆربووه.
كازمی ئاماژه‌ی به هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی كرد بۆ گێرانه‌وه‌ی خێزانه عێراقییه‌كانی كه‌مپی هۆل له سووریا و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، حكومه‌تی عێراقی به‌رنامه‌یه‌كی تێروته‌سه‌لی داڕشتووه بۆ دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه ئازادكراوه‌كان و بوژانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری و گێڕانه‌وه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیری بۆ ئه‌و ناوچانه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، له‌م سه‌كۆیه‌وه جارێكی‌تر داوای پابه‌ندبوون له یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كاته‌وه بۆ رێزگرتن له سه‌روه‌ری خاكه‌كه‌ی و پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی وڵاته‌كه‌ی. هه‌روه‌ها گوتیشی، عێراق ده‌خوازێت خاڵی كۆكهره و چاره‌سه‌ری ناكۆكییه‌كان بێت له ناوچه‌كه.
كازمی روونیكرده‌وه، عێراق ده‌خوازێت هه‌موو كێشه‌كان له رێگه‌ی كه‌ناڵه دیپلۆماسییه‌كانه‌وه چاره‌سه‌ربكرێت له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتن له سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌ت و دراوسێیه‌تی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر، نه‌ك ده‌ست له‌كاروباری ناوخۆی عێراقدا وه‌ربده‌ن.
له به‌شێكی دیكه‌ی گوتارهیكهدا، كازمی ئاماژه‌ی به هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو كرد، گوتی به پاڵپشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی دیكه، توانیمان پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌شێویه‌كی سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام بده‌ین.
سه‌باره‌ت به دۆخی ناوخی عێراقیش، كازمی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێویسته چه‌ك ته‌نها له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا بێت و ململانێكان به گفتوگۆی نیشتمانی چاره‌سه‌ربكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موو لایه‌نه باڵاكانی عێراق ده‌یانه‌وێت رێز له بنه‌ماكانی دیموكراسییه‌ت بگیرێت.