وردەکاری فرۆش و داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان راگەیەندرا

.
.

K24 – هەولێر

کۆمپانیای دیلۆیت تایبەت وردبینی داهات و فرۆشی نەوتی هەرێمی کوردستان نوێترین داتای چارەکی دووەمی ئەمساڵی بڵاوکردەوە.

ئەو داتایە تایبەتە بە فرۆشی نەوتی کوردستان لە سەرەتای مانگی نیسان تاوەکو کۆتایی مانگی حوزەیران، کە تێیدا هاتووە، لەو ماوەیەدا بڕی 37 ملیۆن و 618 هەزار و 577 بەرمیل نەوت بە 100.38 دۆلار لە رێگەی بۆرییەوە فرۆشراوە، هەروەها بڕی 237 هەزار و 475 بەرمیل نەوت بە 54.08 دۆلار بە پاڵاوگەکانی ناوخۆ فرۆشراوە.

لە داتاکاندا هاتووە، کۆی بەهای نەوتی فرۆشراوە لەو سێ مانگەدا 3 ملیار و 789 ملیۆن و 290 هەزار و 279 دۆلار بووە، لەو بڕەشدا پوختەی داهات کە بۆ مووچە تەرخانکراوە ملیارێک و 571 ملیۆن و 985 هەزار و 275 دۆلار بووە.

بە گوێرەی داتاکەی دیلۆیت، بڕی ملیارێک و 632 ملیۆن و 695 هەزار و 597 دۆلار وەک شایستەی دارایی کۆمپانیا نەوتییەکان و قەرز دراوەتەوە، هەروەها بڕی 584 ملیۆن و 609 هەزار و 407 دۆلار وەک خەرجی گواستنەوە و کۆگاکردن تەرخانکراوە.

داتاکانی کۆمپانیای دیلۆیت
داتاکانی کۆمپانیای دیلۆیت