به‌هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان حه‌وت گه‌نجی كورد له دیاربه‌كر ده‌ستگیركران
24 – هه‌ولێر:
به‌هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان و گوتنه‌وه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی "بژی كوردستان" حه‌وت گه‌نجی كورد له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی دیاربه‌كره‌وه ده‌ستگیركران.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 26ـی ئه‌یلوولی 2022، په‌یامنێری كوردستان24 له دیاربه‌كر رایگه‌یاند، حه‌وت گه‌نجی كورد كه ئه‌ندامی لاوانی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان بوون، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ئامەد سپۆر و بۆرسا سپۆر ئاڵای كوردستانیان به‌رزكرده‌وه و ده‌سته‌واژه‌ی "بژی كوردستان"ـیان گوته‌وه، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی دیاربه‌كره‌وه ده‌ستگیركران.
په‌یامنێری كوردستان24 راشیگه‌یاند، ئه‌و حه‌وت گه‌نجه كورده‌ی كه ده‌ستگیركراون، ئێستا له بنكه‌ی پۆلیسی دیاربهكرن بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت. ده‌شڵێت، "ده‌ستگیركردنی ئه‌و گه‌نجه كوردانه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری له‌نێو تۆڕهكۆمهڵایهتییهكاندا به‌دوای خۆیدا هێناوه".
له‌وباره‌یه‌وه، كانی تورون، سكرتێری گشتی پارتی داهاتووی توركیا له تویتێكدا رایگه‌یاند، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان له‌ناو توركیادا تاوان نییه، قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستوورییه، بۆ كاتێك به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان دێنه توركیا ئاڵای كوردستان داده‌نرێت و وێنه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌گیرێت، به‌ڵام نابێت ئه‌و ئاڵایه له‌ناوخۆی توركیادا به‌رزبكرێته‌وه؟. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ناكرێت هیچ هاووڵاتییه‌كی توركیا به‌هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاڵایه ده‌ستگیربكرێت.
سه‌ندیكای پارێزه‌رانی دیاربه‌كریش به كوردستان24ـی گوت: سه‌ركۆنه‌ی ده‌ستگیركردنی ئه‌و گه‌نجه كوردانه ده‌كه‌ین، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان ده‌ستوورییه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، به‌شێك له‌و گه‌نجانه‌ی ده‌ستگیركراون، له رێگه‌ی مۆبایله‌وه په‌یوه‌ندییان پێوه‌كراوه و پێیان گوتراوه سه‌ردانی بنكه‌ی پۆلیس بكه‌ن، به‌شێكی دیكه‌شیان، هێزه ئه‌منییه‌كان چوونه‌ته سه‌ر ماڵیان و، به زۆر بردوویانن.
رۆژی یه‌كشه‌ممه 25ـی ئه‌یلوولی 2022، ژماره‌یه‌ك گه‌نجی كوردی ئه‌ندامی لاوانی نەتەوەیی کوردستان له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ئامەد سپۆر و بۆرسا سپۆر ئاڵای كوردستانیان به‌رزکردەوە و چه‌ندین جار ده‌سته‌واژه‌ی "بژی كوردستان"ـیان به‌كارهێنا.
Kürdistan Bölge Yönetimi Irak’ın anayasal bir parçasıdır. Oradan yetkililer geldiğinde önünde fotoğraf çektirilen bayrak niye suç olsun? Nahçıvan bayrağı açıldığında provokasyon olmuyorsa burada da olmaz. Vatandaşlarımızın akrabaları kardeş topluluklardır. pic.twitter.com/OguDUR9Qhn
— Dr. C. Kani Torun (@torunkani) September 26, 2022