حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید: حكومه‌تی هه‌رێم بایه‌خێكی زۆر به میدیای پێكهاته‌كان ده‌دات
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به بایه‌خه‌وه پێداگری له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه‌ی تایبه‌ت به پێكهاته‌كانی كردووه

K24 – هه‌ولێر:
بە چاودێری وەزارەتی رۆشنبیری کۆنگرەی میدیای سریانی له هه‌ولێر ده‌ستی به كاره‌كانی كرد و له وتارێكدا، حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به بایه‌خه‌وه پێداگری له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه‌ی تایبه‌ت به پێكهاته‌كانی كردووه و كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم بایه‌خێكی زۆر به میدیای پێكهاته‌كان ده‌دات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (26ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2022)، حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە خولی دووەمی کۆنگرەی میدیای سریانی کرد.
خولی دووەمی کۆنگرەی تایبەت بە میدیای سریانی ئەمڕۆ لە قەزای عەنکاوەی هەولێری پایتەخت، بە بەشداری دەیان کەسایەتی ئەکادیمی و میدیاکاری سریانی دەستیپێکرد.
.jpg)
لە وتارێکدا، حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوان دەستخۆشیی لە بەڕێوبەرایەتی گشتی رۆشنبیری سریانی کرد بۆ رێکخستنی کۆنگرەکە و رایگەیاند، ناونیشانی کۆنگرەکە زۆر گرنگە بۆ ئەم سەردەمە، راگەیاندن دەسەڵاتی چوارەمە، پێناسەی زۆری بۆ کراوە، بەڵام ئەوەی شارەزایەکی ئەڵمانی کەدەڵێت، راگەیاندن بریتییە لە گەیاندنی بابەتیانەی ئایدیا‌و رۆح و حەز، ئارەزوو و بۆچوونەکانی جەماوەر، ئەمە جێی بایەخمە، هەر لەبەر ئەوە وتراوە، راگەیاندن دەبێت لە خزمەتی خاک و خەڵک و نیشتماندا بێت، بەجۆرێک چاکسازی بکات ئەو خه‌ڵكه دووربخاتەوە لەترس و دڵەڕاوکێ.
ئاماژەشی بە وێستگەکانی سەرهەڵدانی راگەیاندن و گۆڕانکارییە مێژووییەکانی ئەو بوارە کرد و لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا، گوتی: حکومەتی هەرێمی کوردستان بایەخێکی زۆر بە راگەیاندن بە گشتیی و راگەیاندنی پێکهاتەکان دەدات. هەروەها بایەخێکی زۆر بە کو‌لتوور و بوارە جیاجیاکانی ژیانی پێکهاتەکان دەدات. لەو پێناوەشدا حکومەت چەندین بەڕێوبەرایەتی گشتیی درووستکردووە، کە یەکێکیان بەڕێوبەرایەتی رۆشنبیری سریانییە.

لەبەشێکی تری وتارەکەیدا جەختیکردەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە جددی لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانی تایبەت بە پێکهاتەکانە و لە ئەنجوومەنی وەزیران بە بایەخەوە کێشەکانیان تاوتوێکراوون.
ڕوونیشیکردەوە، لە هەرێمی کوردستان، خوێندن بە زمانی دایکیی، بەشداری سیاسیی و ئیداری بۆ سەرجەم پێکهاتەکان دەستەبەر کراوە.
ئاماژەی بەوەشدا، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێداگری لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی زەوی و زاری پێکهاتەکان کردووە و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپاردووە ئەوکێشانە چارەسەر بکەن.
وەزیری رۆشنبیری و لاوان، ئاشکراشیکرد، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا، بڕیار دراوە، لیژنەیەکی تایبەت لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی دیکە پێکبهێنرێت بۆ درووست‌کردنی پردی پەیوەندی لە نێوان حکومەت و میدیاکاراندا.

هەروەها گوتی: حکومەتی هەرێمی کوردستان پشتیوانی لە داڕشتنی پەیمانی شەرەف بۆ کاری میدیایی دەکات، خودی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە نزیکەوە چاودێری ئەو بابەتە دەکات.
ئاشکراشیکرد، وەزارەتەکەی پڕۆژەی ئامادەکردنی ڕێبەرێکی میدیایی لەبەر دەستە، کە تێیدا کار کراوە بۆ پاراستنی بنەماکانی ئازادی کاری رۆژنامەوانی و کارکردنی دامەزراوە میدیاییەکان لە چوارچێوەی یاسادا.
لە کۆتایی وتارەکەیدا، حەمەی حەمەسەعید، وێڕای پیرۆزبایی لە میدیاکارانی سریانی بۆ بەستنی کۆنگرەکەیان، هیوای خواست کۆنگرەکە ئەنجام و راسپاردەی باشی لێبکەوێتەوە و ببێتە هۆی پێشخستنی میدیای سریانی.