سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره: پێویسته هه‌موومان شانازی به ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌وه بكه‌ین
"ئێمه و پارتی دوژمنی یه‌كتر نین و دۆستی یه‌كترین، به‌ڵام له روانگه‌ی سیاسییه‌وه ركابه‌رین"

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت، جگه له یه‌كڕیزی، لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه‌یان نییه. گوتیشی: "پێویسته هه‌موومان شانازی به ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌وه بكه‌ین".
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له چوارچێوه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له ئه‌نجامی بڕینی به‌شه بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و هه‌وڵدان بۆ له‌باربردنی ده‌ستكه‌وته‌كان، هه‌موومان بڕیارماندا به‌یه‌كه‌وه ریفراندۆم بكه‌ین، هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵیدا ده‌رچه‌یه‌ك بۆ ئه‌م به‌ربه‌ستانه بدۆزێته‌وه، له ئاستی ناوخۆشدا، ناكۆكی له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه‌وه نه‌بوو، ته‌نیا له‌باره‌ی كاتی ئه‌نجامدانی تێبینی هه‌بوو.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، هه‌موو پڕۆسه‌یه‌ك كه سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت باوكی زۆره، به‌ڵام كه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، وه‌ك (منداڵی بێ باوك) هه‌موولا خۆیان لێ دوورده‌خه‌نه‌وه، پێویسته هه‌موومان شانازی به ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌وه بكه‌ین، چونكه پڕۆسه‌كه بۆ ئه‌وه بوو كه ویستی گه‌لی كوردستان به جیهان رابگه‌یه‌نین.
له‌باره‌ی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پرسی سه‌رۆككۆماری عێراق، سه‌عدی پیره گوتی: "تا ئه‌م چركه‌یه من نه‌مبیستووه رێككه‌وتن له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆككۆمار كرابێت".
ده‌شڵێت: "یه‌كێتی و پارتی له زۆر شوێن وه‌ك (په‌رله‌مانی كوردستان، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له به‌غدا و به‌ره‌كانی شه‌ڕی دژ به داعش) به یه‌كه‌وه‌ن، ئێمه و پارتی دوژمنی یه‌كتر نین و دۆستی یه‌كترین، به‌ڵام له روانگه‌ی سیاسییه‌وه ركابه‌رین".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ناتوانم ئه‌وه پشتڕاست بكه‌مه‌وه كه پارتی و یه‌كێتی یه‌ك به‌ربژێریان بۆ سه‌رۆككۆماری عێراق هه‌بێت.
تایبه‌ت به دۆخی سیاسی عێراق، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌ڵێت: دیالۆگی نیشتمانی كه له دوای چله‌ی ئیمام حوسێن له عێراق راگه‌یه‌ندرا، پارتی و و یه‌كێتی نوێنه‌ری تایبه‌تی خۆیان بۆ ئه‌مه نارده به‌غدا، ئامانج لێی دیاریكردنی به‌رنامه‌ی داهاتووی حكومه‌تی نوێی عێراق بوو، تێیدا به‌رنامه‌كه ئاماژه بۆ ئاسایشی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به هه‌زاران هاووڵاتی عێراقی له هه‌موو پێكهاته‌كان، له ترسی نه‌بوونی سه‌قامگیری و ئاسایش، روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه، سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی ناكۆكی ناوخۆیی، كه‌شێكی مرۆیی و ئه‌خلاقیمان دروستكردووه، تێیدا جێگه‌ی هه‌موو ئاین و ئاینزاكان ده‌بێته‌وه.