ئێران بەردەوامە له تۆپبارانکردنی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان

K24 - ههولێر:
بۆ ڕۆژی چوارەم لەسەریەک تۆپخانەکانی سوپای ئێران بهچڕی بۆردومانی دەڤەری برادۆستیانکرد.
ئەمڕۆ سێشهممه 27ـی ئهیلوولی 2022، ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری شارۆچكهی سیدەکان بەکوردستان24ـی راگەیاند، بهیانی ئهمڕۆ نزیكهی کاتژمێر دهیی پێش نیوەڕۆ تۆپخانەکانی ئێران بۆ ڕۆژی چوارەم لەسەریەک بەردەوام بوون لە تۆپبارانکردنی لوتکە چیاکانی بەربزین، سەقەر، کوێستان، گوندەکانی بەربزین، بن پەرێز، بەنێ، بن ڕەشکین و بەرچیخە.
هاوكات، شاخەوان حوسێن، بەڕێوەبەری شارەدێی قەسرێ سەربەقەزای چۆمان بەکوردستان24ـی راگهیاند: کاتژمێر دهیی پێش نیوەڕۆ سوپای ئێران بۆردومانی گوندی مێرگەی سنوری شارەدێی قەسرێی کرد. ئاماژهی بهوهشكرد، دوای لێکۆڵینەوەی دەزگا ئەمنییەکان، دەرکەوت بۆردومانەکە لەڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجامدراوە کە خۆی بە ئامانجەکەدا تەقاندۆتەوە.
ئهوهشی خستهڕوو، بۆردومانەکە جگە لە زیانی ماڵی و ژینگەیی، زیانی گیانی بەدوواوە نەبووە.