ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری پێشمه‌رگه خانه‌نشینكران

K24 – هه‌ولێر:
لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ژماره‌یه‌ك له ئه‌فسه‌ر و پله‌داری فەرماندەیی ھێزەکانی 80ی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خانەنشینکران.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه (27ی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، به فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاردرا بە خانەنشینکردنی دوو ھەزار و 61 ئه‌فسه‌ر و پله‌داری فەرماندەیی ھێزەکانی 80ی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری روونیكردووه‌ته‌وه، ئه‌م فه‌رمانه لە پێناو ھێنانەدی دادپەروەری لە رێکخستنی ریزەکانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، پەیوەست بە بەرزکردنەوەی پلەی سەربازی و خانەنشینکردنی ھێزەکانی پێشمەرگەی، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ده‌رچووه.
وەزارەتی پێشمەرگەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە چوارچێوەی یاسای چاکسازی كابینه‌ی نۆیه‌مدا لە رێگەی 39 خاڵەوە چاکسازی لە وەزارەتەكەى و یەکەكانی حەفتا و ھەشتا ده‌ستپێكردووه، كه یەکخستنی یەکەی ژمێریاری، خانەنشینی، پێداچوونەوە به پلەى سەربازی، ژمارەی پاسەوانەکان و هەیکەلیەتی لیواکانی له‌خۆگرتبوو.
له چه‌ند مانگی رابردوودا، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی چاكسازییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاندبوو، بۆ یه‌كه‌مجار له كابینه‌ی نۆیه‌مدا، لیواكان و هێزه‌كانی پشتیوانی یه‌ك و دوو له‌ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆكرانه‌وه و بۆ یه‌كه‌مجاریش له مێژووی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كابینه‌ی نۆیه‌مدا یه‌ك یه‌كه‌ی ژمێریاری بۆ سه‌رجه‌م هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دروستكرا كه هه‌موو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له یه‌ك شوێن مووچه وه‌رده‌گرن.