حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قەرزی ساڵانی پێشووی کۆمپانیاکانی نەوت ده‌داته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، لە شەش مانگی رابردوودا زیاتر لە 628 ملیۆن دۆلار قەرزی ساڵانی پێشووی کۆمپانیاکانی نەوت دراوەتەوە.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ری فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە ماوەى رابردوودا حکومەتى هەرێمى کوردستان، بەهۆى نەناردنى شایستە داراییەکانى لەلایەن حکومەتى عێراقەوە، تووشى قەرزێکى زۆر بووه‌وه، بەڵام بەهۆى بەرزبوونەوەى نرخى نەوت و رێکخستنەوەى داهاتى ناوخۆ و کەمکردنەوەى خەرجى، هورده هورده حکومەتى هەرێمى کوردستان خۆى لەو قەرزانە دەربازدەکات، کە لەسەرى کەڵەکە ببوون.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، حکومەتی هەرێمی كوردستان لە سێ مانگی دووەمی ئەمساڵ، زیاتر لە دوو هێندەی سێ مانگی یەکەمی ساڵ، قەرزی ساڵانی پێشووی کۆمپانیا نەوتییەکانی داوەتەوە، کە بڕەکەی 422.465.576 چوارسەد و بیست و دوو ملیۆن و چوارسەد و شەست و پێنج هەزار و پێنج سەد و حەفتاو شەش دۆلارە.
روونیشكراوه‌ته‌وه، دانەوەی قەرزی کۆمپانیاکانی نەوت لە شەش مانگی رابردوو 2022دا بەم شێوه‌یە بوو:
لە سێ مانگی یەکەم: 206.104.626 دووسەد و شەش ملیۆن و سەد و چوار هەزار و شەش سەد و بیست و شەش دۆلار.
لە سێ مانگی دووەم: 422.465.576 چوارسەد و بیست و دوو ملیۆن و چوارسەد و شەست و پێنج هەزار و پێنج سەد و حەفتاو شەش دۆلار بووە.
پێشتریش رێباز حه‌ملان یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاندبوو، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ قه‌رزێكی نه‌كردووه و قه‌رزی كابینه‌كانی پێشووی داوه‌ته‌وه.
جیا له‌وه کۆمپانیای دیلۆیت تایبەت وردبینی داهات و فرۆشی نەوتی هەرێمی کوردستان نوێترین داتای چارەکی دووەمی ئەمساڵ 2022ـی بڵاوکردەوە.
ئەو داتایە تایبەتە بە فرۆشی نەوتی کوردستان لە سەرەتای مانگی نیسان تاکو کۆتایی مانگی حوزەیران، تێیدا ئاماژه به‌وه كراوه، لەو ماوەیەدا بڕی 37 ملیۆن و 618 هەزار و 577 بەرمیل نەوت بە 100.38 دۆلار لە رێگەی بۆرییەوە فرۆشراوە، هەروەها بڕی 237 هەزار و 475 بەرمیل نەوت بە 54.08 دۆلار بە پاڵاوگەکانی ناوخۆ فرۆشراوە.
لە داتاکاندا هاتووە، کۆی بەهای نەوتی فرۆشراوە لەو سێ مانگەدا 3 ملیار و 789 ملیۆن و 290 هەزار و 279 دۆلار بووە، لەو بڕەشدا پوختەی داهات کە بۆ مووچە تەرخانکراوە ملیارێک و 571 ملیۆن و 985 هەزار و 275 دۆلار بووە.