ئەمریكا داوای لێكۆڵینەوە لە پێشێلكارییەكانی فەللوجە دەكات
ئەو پێشێلکارییانەی لەلایەن حەشدی شەعبی و بەشێک لە هێزە عێڕاقییەکان بەرامبەر بە خەڵکی فەللوجە ئەنجامییان داوە
.jpg)
K24 - ھەولێر
وەزیری بەرگری ئەمریکا داوا لە سەرۆك وەزیرانی عێراق دەکات لێکۆڵینەوە لەپێشێلکارییەکانی فەللوجە بکرێت.
لە نامەیەکدا بۆ حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێڕاق، ئاشتۆن کارتەر وەزیری بەرگری ئەمریکا، داوای لێکۆڵینەوە دەکات لەو پێشێلکارییانەی لەلایەن حەشدی شەعبی و بەشێک لە هێزە عێڕاقییەکان بەرامبەر بە خەڵکی فەللوجە ئەنجامییان داوە.
هەرلەو نامەیەدا کارتەر، پیرۆزبایی کۆنتڕۆڵکردنی ئەو شارەی لە لایەن هێزە عێڕاقییەکانەوە لە عەبادی کردووە.
حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدڕاڵی لەلایەن رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی سەربە نەتەوە یەلگرتووەکان و لایەنە سوننیییەکانەوە بە ئەنجامدانی پێشێلکاری بەرامبەر خەڵکی فەللوجە تۆمەتبار دەکرێن.