بلینکن: ئیدانەی ریفراندۆمەکەی رووسیا دەکه‌ین

K24 – هه‌ولێر:
وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا، ئیدانەی ریفراندۆمەکەی رووسیا دەکات و رایده‌گه‌یه‌نێت، هەرگیز دان بە لکاندنی ناوچەكانی ئۆکرانیا بە سنووری رووسیا نانێین.
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، كه ئێمە و چەندین وڵاتی دیکە بە روونی ئەوەمان راگەیاندووە، هەرگیز دان بە لکاندنی ناوچەكانی ئۆکرانیا بە سنووری رووسیا نانێین.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئۆکرانیا مافی تەواوی هەیە بەرگری لە خۆی بکات و ناوچەکانی کۆنترۆڵ بکاتەوە.
له‌مباره‌یه‌وه دمیترۆ کولێبا وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا، سەبارەت بە ریفراندۆمەکەی رووسیا لە ئۆکرانیا دەڵێت، سەپاندنی سزای سووک و نەرمی نواندن بەرامبەر رووسیا، دەبێتە هاندەرێک بۆ ئاڵۆزکردنی دۆخەکە، پێویستە سزاکان ئەوەندە کاریگەربن کاریگەری تەواو لەسەر ئابووری رووسیا دروستبکەن.
کولێبا جەختیشی کردەوە، ئەنجامەکانی ریفراندۆمەکەی پوتن، هیچ کاریگەرییەکیان لەسەر سیاسەت و دیبلۆماسی و هەوڵەکانی ئۆکرانیا لە گۆڕەپانی جەنگ نابێت.
پێشتر ده‌سه‌ڵاتدارانی رووسیا رایانگه‌یاندبوو، له هه‌رسێ هه‌رێمی لۆگانسك، دۆنیتسك و خێرسۆن، له باشووری ئۆكرانیا و ناوچه‌ی زابوریژیا، كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی سوپای رووسیا دان، ریفراندۆم ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی رای خه‌ڵك له باره‌ی چاره‌نووسیانه‌وه بزانرێت.