ئەمڕۆ لە بەغدا چی روودەدات؟
ھێزە ئەمنییەكان بە دانانی دیواری كۆنكرێتی خەریكی داخستنی پردی سنك و كۆماریین لە بەغدا

K24 - هەولێر:
بۆئەوەی رێگریی لە پەڕینەوەی خۆپیشاندەران بۆ ناوچەی سەوز بکەن، رێوشوێنه ئه‌منییه‌كان له‌ناوچه‌ی سه‌وز و ئه‌و رێگایانه‌ی بۆ ناوچه‌ی سه‌وز و په‌رله‌مان ده‌چن گیراونه‌ته‌به‌ر و 70%ی رێگاكان به دیواری كۆنكرێتی داخراون.
وابڕیاره ئه‌مڕۆ كاتژمێر یه‌كی پاش نیوه‌ڕۆ په‌رله‌مانی عێراق بۆ پرسی ده‌نگدان له‌سه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆببێته‌وه.
تەحسین خەفاجی، گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لەوبارەیەوە دەڵێت، "ئەمە رێکارێکە لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا و باقی ھێزە ئەمنییەکانەوە گیراوەتەبەر. ئامانج لێی پراکتیزەکردنی سەرکردایەتی و کۆنترۆڵکردنی دۆخەكەیە، هەروەها چاودێریکردنی جوڵەی یەکەکان و تواناکانیان بەمەبەستی پاراستنی هاووڵاتیانمان، ئاسایش و ئامانجە گرنگەکانمان".

دوای زیاتر لە مانگێک لە هەڵپەساردنی دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق، بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمان جارێکی دیکە کۆبوونەوەکانی دەستپێبکاتەوە و لە هەمانکاتیشدا تشرینییەکان و بەشێک لە لایەنگرانی رەوتی سەدر بڕیاری خۆپیشاندانیان داوە، شەوی رابردوو، بەشێک لە ھاووڵاتیان لە مەیدانی تەحریر گردبوونەوە و هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی خۆپێشاندانیان کرد ئەگەر کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان بکرێت.

بەوهۆیەش لە بەغدا دەروازەکانی ناوچەی سەوز بە تەواوی داخران و سوپاش هێنراوەتەسەر شەقام. ھەروەھا بەگوێرەی زانیارییەكان، دەروازە سەرەکییەکانی هاتن بۆ ناو بەغداش داخراون.