به‌ریتانیا به‌م مه‌رجه ڕیفراندۆم دووباره ده‌كاته‌وه
وه‌زیری ته‌ندروستی به‌ریتانیا: به مه‌رجی كۆنترۆڵكردنی سنوره‌كانمان ڕیفراندۆم دووباره ده‌كه‌ینه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
به‌ریتانیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت به مه‌رجێك ڕاپرسی مانه‌وه و ده‌رچوون له یه‌كێتی ئه‌وروپا دووباره ده‌كاته‌وه، كه یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕێگه بدات به به‌ریتانیا كۆنترۆڵی ته‌واوی سنوره‌كانی بكات.
ڕۆژنامه‌ی (ده‌یلی تێلێگراف) ی به‌ریتانی، په‌یامێكی "جێرمی هانت" وه‌زیری ته‌ندروستی به‌ریتانیای بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تێیدا ده‌ڵێت" شانشینی یه‌كگرتوو به مه‌رجێك ڕاپرسی دووه‌م ده‌كاته‌وه بۆ مانه‌وه‌ی له‌ناو یه‌كێتی ئه‌وروپادا،كه یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا بكه‌ن و ڕێگه‌ی بده‌ن كۆنترۆڵی ته‌واوی سنوره‌كان له ده‌ست خۆیدا بێت و كۆنترۆڵمان به‌سه‌ر كێشه‌ی كۆچبه‌راندا هه‌بێت.
"هانت" له په‌یامه‌كه‌یدا كه ڕۆژی دوو شه‌مه له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌ی (ده‌یلی تێلێگراف) ه‌وه بڵاوكرایه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ئه‌و سه‌رۆك وه‌زیرانه‌ی پاش "ده‌یڤید كامیرۆن" دێت، پێویسته ده‌رفه‌تی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ "برۆكسل" بڕه‌خسێنێت، به‌رله‌وه‌ی داواكاری ده‌رچوون له یه‌كێتی ئه‌وروپا پێشكه‌ش بكات.
وه‌زیری ته‌ندروستی به‌ریتانیا ئه‌وه‌شی گوتووه، كه ده‌توانرێت پێشنیاری له‌و جۆره به‌تایبه‌تی له‌باره‌ی كۆچ بخرێته به‌رده‌ستی گه‌لی به‌ریتانیا.
له پاش ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی به‌ریتانیا ده‌نگیان به ده‌رچوونی وڵاته‌كه‌یاندا له یه‌كێتی ئه‌وروپا،ئێستا شوێنه‌واره خراپه‌كانی ئه‌و بڕیاره له‌سه‌ر چه‌ند بوارێك به تایبه‌تی ئابووری ده‌ركه‌وتووه.
داواكارانی دووباره كردنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم له‌و وڵاته بۆ مانه‌وه له‌ناو یه‌كێتی ئه‌وروپادا ڕوو له زیاد بوونه و تا ئێستا زیاتر له(3) ملیۆن واژۆ له‌لایه‌ن نه‌یارانی ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتییه‌كه كۆكراوه‌ته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتیكدایه دوێنی"ده‌یڤید كامیرۆن" ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند" كه ڕیفراندۆم بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دووباره ناكرێته‌وه.