ته‌قینه‌وه‌یه‌ك كابولی هه‌ژاند
K24 – هه‌ولێر:
ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ناوه‌ندێكی زانستی شیعه‌كان له كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان روویدا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی فرانس پرێس، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 30ـی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ناوه‌ندێكی زانستی شیعه‌كان له رۆژئاوای كابول روویدا.
خالید زه‌ردان گوته‌بێژی پۆلیسی كابول، به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌كه له ناوه‌ندی (كاج)ـی په‌روه‌رده‌یی شیعه‌كان، له گه‌ڕه‌كی (ده‌شت به‌رشی) له رۆژئاوای كابول روویداوه.
روونیشیكرده‌وه، له ئه‌نجامی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه، 32 كوژراو و 40 بریندار هه‌ن و له‌و كاته‌ی قوتابیان له‌و زانستییه‌دا ئاماده‌كارییان بۆ ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه ده‌كرد، خۆكوژێك خۆی پێیاندا ته‌قانده‌وه.