عه‌بدوڵڵاهیان: وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق پەیامێکی ئەمه‌ریکای پێگه‌یاندووین
K24 – هه‌ولێر:
وەزیری دەرەوەی ئێران، له‌باره‌ی گەیشتن به رێککەوتنێکی بەهێز ئاشكرایكرد، بەردەوام و جددین.
حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران، له‌میانه‌ی دیدارێكی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ رادیۆیه‌كی ئه‌مه‌ریكی، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، گفتوگۆکانی ڤیەننا ئەرێنی بوون و رێگه‌چاره‌ی دیپلۆماسی وەک چارەسەر دەبینین.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، دەقی رەشنووسی ئەمه‌ریکا ناڕوونی زۆری تێدابوو.
وەزیری دەرەوەی ئێران ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، پەیامێکی ئەمه‌ریکای پێگەیاندووین.
دوای پێدانی ره‌شنووسێك له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران و وه‌ڵامدانه‌وه‌یان، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، پێشتر رایگه‌یاندبوو، وه‌ڵامی ئێرانمان له رێگه‌ی نوێنه‌ری ئه‌وروپاوه به‌ده‌ستگه‌یشت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردبوو، رەشنووسەكەی یەكێتی ئەوروپا، تاكە بژاردەیە بۆ ئەوەی رێككەوتنی لەسەربكرێت.
کۆتایی مانگی حوزه‌یران/ یۆنیۆی رابردوو لە ده‌وحە، شاندی ئەمه‌ریکا و ئێران بە نێوەندگیری یەکێتی ئەوروپا، سەبارەت بە زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئه‌تۆمی کۆبوونەوە.
له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، واشنتن له ساڵی 2018 تاكلایه‌نانه له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران كشایه‌وه، سزاكانی به‌سه‌ر ئێران‌دا قورستركرد، له ئێستادا لایه‌نه‌كانی ئه‌م رێككه‌وتنه خه‌ریكن زیندووی بكه‌نه‌وه.