عه‌ممار حه‌كیم بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی: گه‌لی ئه‌فغانی بپارێزن
K24 – هه‌ولێر:
عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی، هێرشی تیرۆریستی سه‌ر مزگه‌وتێكی ئه‌فغانستان سه‌ركۆنه ده‌كات.
عه‌ممار حه‌كیم له تویته‌ر نووسیویه‌تی: "تائێستا له ئه‌فغانستان تیرۆری فیكر و تاریكی به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می ئه‌منییه‌وه درێژه‌ی هه‌یه، به‌توندترین شێوه سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه ده‌كه‌ین، كه كراوه‌ته بنكه‌یه‌كی فێركاری زانستی شیعه‌كان و به‌هۆیه‌وه ده‌یان كوژرا و برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه".
راشیگه‌یاندووه، سه‌ره‌ڕای سه‌ركۆنه‌كردنی ئه‌و كرده‌وه تاوانكارییه، داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و حكومه‌تی ئه‌فغانستان ده‌كه‌ین ئه‌ركی پاراستنی گه‌لی ئه‌فغانی به‌سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌به‌كانه‌وه بگرنه ئه‌ستۆ.
به‌هۆی هێرشێكی تیرۆریستی بۆ سه‌ر بنكه‌ی زانستی شیعه‌كان له رۆژئاوای كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان، 32 قوتابی گیانیان له‌ده‌ستداوه 40 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.