نوێنه‌ری به‌ریتانیا ده‌گری
په‌رله‌مانی ئه‌وروپا یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی پاش بڕیاری ده‌چوونی به‌ریتانیا سازكرد
K24 – هه‌ولێر:
نوێنه‌ری به‌ریتانیا له په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی یه‌كێتی ئه‌وروپادا ده‌ستیكرد به‌گریان.
"جۆناسان هێڵ" نوێنه‌ری به‌ریتانیا له په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپ،به‌شداری كۆبوونه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپای كرد له برۆكسل.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه بوو له پاش بڕیاری گه‌لی به‌ریتانیا بۆ ده‌رچوونی وڵاته‌كه‌یان له یه‌كیتی ئه‌وروپا،نوێنه‌ری ئه‌و وڵاته خۆی پێنه‌گیرا و له‌وكاته‌ی له‌لایه‌ن (مارتن شۆڵتز) سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپاوه سوپاسی هه‌وڵه‌كانی(جۆناسان هێڵ) ی كرد كه بۆ مانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له یه‌كێتییه‌كه داویه‌تی،له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه چه‌پڵه‌ی بۆ لێده‌درا، به‌ڵام نوێنه‌ره‌كه‌ی به‌ریتانیا له جێگه‌ی خۆیدا دانیشتبوو و ده‌گریا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆشدا جارێكی دیكه داوا له به‌ریتانیا كرایه‌وه، به‌زوویی هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی" یه‌كێتی ئه‌وروپا" وه ڕابگه‌یه‌نێت،پاش ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی له 52% ی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته ده‌نگیان بۆ ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتییه‌كه‌دا.