له‌م وڵاته كوده‌تای سه‌ربازی روویدا
ده‌ستوور هه‌ڵپه‌سێردرا و حكومه‌ت هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی بۆركینا فاسۆ، ئه‌نجامدانی كوده‌تای سه‌ربازییان به‌سه‌ر سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌یاندا راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (30ی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، ئه‌فسه‌رانی سووپای بۆركیا فاسۆ، لادانی كۆلۆنیڵ "پاوڵ هێنری سانداوگۆ دامیبا" له ده‌سه‌ڵات راگه‌یاند.
ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكردووه‌ته‌وه، له راگه‌یه‌ندراوێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا، سووپای بۆركینا فاسۆ، داخستنی سنووره ئاسمانی و وشكانی، هه‌ڵپه‌ساردنی ده‌ستوور و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یان راگه‌یاندووه.
پاوڵ هێنری سانداوگۆ دامیبا، كه پێشتر ئه‌فسه‌رێكی باڵا سووپای ئه‌و وڵاته بوو، له مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ، له ئه‌نجامی كوده‌تایه‌كی سه‌ربازی ده‌سه‌ڵاتی گرته‌ده‌ست.
بۆركینا فاسۆ، یه‌كێكه له وڵاتانی رۆژئاوای ئه‌فریقا و ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی زیاتر له 20 ملیۆن كه‌س ده‌بێت، ساڵی 1960، سه‌ربه‌خۆیی له وڵاتی فه‌ره‌نسا وه‌رگرتووه، كه تاوه‌كو ئێستاش زمانی فه‌ره‌نسی، زمانی فه‌رمی ئه‌و وڵاته‌یه.