دەروازەکانی ناوچەی سەوزی بەغدا داخران

خۆپیشاندانی تشرینییەکان دەستیپێکرد

دیـمەنێکی خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی تشرینییەکان - فۆتۆ: شڤان جەباری
دیـمەنێکی خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی تشرینییەکان - فۆتۆ: شڤان جەباری

K24 – هەولێر

خۆپیشاندانی تشرینییەکان لە بەغدا دەستیپێکرد و سەرجەم دەروازەکانی ناوچەی سەوزی بەغدا داخران.

پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا خۆپیشاندانی تشرینییەکان دەستیپێکرد و هێزێکی زۆری ئەمنی و سەربازیش لە بەغدا بڵاوکراوەتەوە.

گوتیشی: "هەموو دەروازەکانی ناوچەی سەوزی بەغدا داخراون و دەوروبەری گۆڕەپانی تەحریریش تەلبەند کراوە، بۆ ئەوەی رێگری لە خۆپیشاندەران بکرێت".

پەیامنێرمان راشیگەیاند، تشرینییەکان ئەمساڵ لە دوو شوێن خۆپیشاندانیان دەستپێکردووە، ئەوانیش گۆڕەپانی نسور و گۆڕەپانی تەحریر، دەیانەوێ لە هەردوولاوە بەرەو ناوچەی سەوز پێشڕەوی بکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، لە شەوی رابردووەوە خۆپیشاندەران ئامادەکاری دەکەن و هێزە ئەمنییەکانیش رێکاری توندیان گرتووەتەبەر. بەربەستەکانی ئەمجارەی بەردەم ناوچەی سەوز جیاوازن لە خۆپیشاندانەکانی رابردوو بەرزترن.

 

Fly Erbil Advertisment