پێشنیازەیاسای درێژکردنەوەی ماوەی یاسایی خولی پێنجەمی پەرلەمان پێشکەشکرا
85 پەرلەمانتار واژۆیان لەسەر کردووە

K24 – هەولێر
ژمارەیەک فراکسیۆنی ناو پەرلەمانی کوردستان بە واژۆی 85 پەرلەمانتار، پێشنیازەیاسای درێژکردنەوەی ماوەی یاسایی خولی پێنجەمی پەرلەمان کوردستانیان پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد.
بە پێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24 لە پەرلەمان، 45 پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، 22 پەرلەمانتاری یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، 7 پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان و 11 پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پێکهاتەکان، ئەو پێشنیازەیاسایەیان واژۆ کردووە.
پەیامنێری کوردستان24 لە سەرچاویەکی خۆیەوە زانیویەتی کە سەرۆکایەتی پەرلەمان "لە ماوەیەکی نزیکدا" پێشنیازەیاساکە دەخاتە ناو بەرنامەی کاری پەرلەمانی کوردستان.
رۆژی شەشی مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو، ماوەی یاسایی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی پێدێت.