مستەفا کازمی گەیشتە هەولێر
مەسرور بارزانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر پێشوازی لە مستەفا کازمی کرد

K24 – هەولێر
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، گەیشتە هەولێر و لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێ‌کرا.
کەمێک پێش ئێستا مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە هەولێر و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێ‌کرا.
کازمی ئەمڕۆ لە هەولێر به‌شداری له رێوڕەسمی یادی كۆچی دوایی مام جه‌لال، سەرۆککۆماری پێشووتری عێراق و سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکات.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کوردستان24ی راگەیاند، له‌و سه‌ردانه‌دا، مسته‌فا كازمی نوێترین پێشهاته‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق و پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌تی عێراق، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك بارزانی و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ ده‌كات.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی مسته‌فا كازمی، دوای زیاتر له هه‌فته‌یه‌ك تۆپبارانی به‌رده‌وامی ئێران بۆ ناوچه سنوورییه‌كان و ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه دێت، رۆژی 28ی ئهیلوول كردییه سه‌ر باره‌گای لایه‌نه رۆژهه‌ڵاتییه‌كان له زڕگوێز، كۆیه، ماوه‌ت و پردێ.
پێشتر له ناوه‌ڕاستی مانگی ئازاری رابردوودا، كازمی، دوای هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر شاری هه‌ولێر و به ئامانجگرتنی ماڵی باز كه‌ریم به‌رزنجی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای کار گرووپ، سه‌ردانی شاری هه‌ولێری كرد و له نزیكه‌وه شوێنه‌واری مووشه‌كبارانه‌ی ئێرانی بینی.
له دوای وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران، ئه‌مه سێیه‌م سه‌ردانی مسته‌فا كازمییه بۆ هه‌ولێر.