بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی نامه‌یه‌ك بۆ باوكی ده‌نووسێت

K24 – هه‌ولێر:
بافڵ تاڵه‌بانی له پێنجه‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی مام جه‌لال تاڵه‌بانیی باوكی‌دا،نامه‌یه‌كی نووسیوه و ده‌ڵێت "به دڵێكی پڕ له هیوا و ویژدانێكی ئاسووده‌وه له‌باره‌ی گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی یه‌كێتی بۆت ده‌نووسم".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (3ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له پێنجه‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی باوكی‌دا، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
بافڵ تاڵه‌بانی نووسیویه‌تی، "پێنج ساڵی تەواوە لێرەنیت و دەمەوێت بە ئەوپەڕی راستگۆیی، دڵێکی پڕ لە هیوا و ویژدانێکی ئاسوودەوە لەبارەی گۆڕانكارییەكانی ئەمدواییەی یەكێتی، كوردستان و عیراقەوە بۆت بنووسم".
له سه‌ره‌تای نامه‌كه‌دا، سه‌رۆكی یه‌كێتی باس له رۆڵی مام جه‌لال ده‌كات له خه‌باتی ئازادیخوازی گه‌لی كورد و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، "دەمەوێت بگەڕێمەوە بۆ شەست ساڵ لەمەوبەر، ئەوکاتەی بە ورەیەکی پۆڵایین و هێزێکی لەبن نەهاتووەوە وەک رێبوارێکی رێگای ئازادی و شکۆمەندی، خەمی کورد و کوردستانت کردە کۆڵ و ژیانت کردە قوربانیی ئەو ئامانج و بەها پیرۆزانەی هەرگیز سازشت لێنەکرد. ئامانجێک کە خۆی لە بەدیهێنانی مافە رەواکانی گەلی کورد، دادپەروەری، دیموکراسی، تەبایی و پێکەوەژیاندا دەبینییەوە".
هه‌روه‌ها بافڵ تاڵه‌بانی نووسیویه‌تی، "لای هەمووان روون و ئاشکرایە پاراستنی یەکێتی ناو یەکێتی و دەستگرتن بە سیاسەتی چەپکەگوڵەکەوە خەمی گەورەی تۆ بوو. دەتویست یەکێتی نیشتمانیی کوردستان سەنگەرێک بێت بۆ بەرگری لە خاکی کوردستان و دۆزە رەواکانی گەلی کورد. وێستگەیەک بێت بۆ کۆکردنەوەی جیاوازییەکان و بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی و تەندروست".
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌دا، سه‌رۆكی یه‌كێتی، تیشك ده‌خاته‌سه‌ر كێشه ناوخۆییه‌كانی حزبه‌كه‌ی و نووسیویه‌تی، "بەداخەوە لەم دواییەدا كەسانێك رێگەكەیان ونكرد و چەپكەگوڵەكەیان بەرەو وشكبوون دەبرد. ئاراممان گرت و پشوومان درێژ، بەڵام لەكۆتاییدا بڕیارە دروست و مێژووییەكەمان دا و یەكێتیمان بەرەو رێگە راستەقینەكە ئاڕاستەكرد".
سه‌رۆكی یه‌كێتی، جه‌ختی له‌سه‌ر سیاسه‌تی حزبه‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه كه ده‌یانه‌وێت لەئاست بەرپرسیاریه‌تییه نەتەوەیی و نیشتمانییەكاندا بێت و ده‌نووسێت، "ده‌مانه‌وێت یەكێتی هەڵگری سیاسەتێكی حەكیمانە و تەندروست بێت وەك ئەوەی خۆت پەیڕەوت دەكرد. بەدیدگایەكی نیشتمانییەوە كار بۆ بەرژەوەندییە گشتی و باڵاكان بكەین و خزمەتی خاك و خەڵكە خۆشەویستەكەمان بكەین، دەزانین رێگەكەمان سەختە و بەربەستەكان زۆرن، بەڵام بەڵێنێكە و داومانە (نەسرەوتن تا سەركەوتن)".
له درێژه‌ی نامه‌كه‌دا، بافڵ تاڵه‌بانی ئاماژه به گۆڕانكارییه حزبی و ئیدارییه‌كان ده‌كات كه له‌ماوه‌ی رابردوو له ناوخۆی حزبه‌كه‌ی و پشكی خۆیان له حكومه‌تدا كردوویانه و نووسیویه‌تی، "ساڵی رابردوو و لە چوارەمین ساڵیادی كۆچتدا بۆم نووسیت هەر بڕیارێك داومانە و دەیدەین لەپێناو چاكەی گشتیدا بووە و دەبێت. ئێستاش دوای ساڵێك بەویژدانێكی ئارامەوە بۆت دەنووسم هەر ئەوەمان ئەنجامدا كە لێمان چاوەڕێدەكرا".
له به‌شی كۆتایی نامه‌كه‌دا، بافڵ تاڵه‌بانی، باسی له دۆخی سیاسی عێراق كردووه، كه به‌هۆی كۆچی دوایی باوكییه‌وه بۆشایی له گۆڕه‌پانی سیاسی‌دا دروستكردووه، جه‌ختیش له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون له په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تی مام جه‌لال كردووه‌ته‌وه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان كه وه‌ك یه‌كێتی هه‌میشه به‌شێكبن له چاره‌سه‌ری كێشه‌كان نه‌ك ئاڵۆزی.
بافڵ تاڵه‌بانی نامه‌كه‌ی به ده‌سته‌واژه‌ی "كوڕی خۆت، بافڵ" كۆتاییپێهێناوه.