فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ: دژی درێژكردنه‌وه‌ی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستانین

K24 - هه‌ولێر:
فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان رایگه‌یاند، دژی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستانن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 4ـی ئۆكتۆبه‌ری 2022، عه‌بدولستار مه‌جید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستانه.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری راشیگه‌یاند، لە ھۆلی پەرلەمان دەنگ بە پێشنیازەیاسای درێژکردنەوەی ماوەی یاسایی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان نادەن.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له كاتێكدایه، بڕیاره سبه‌ی چوارشه‌ممه 5ـی ئۆكتۆبه‌ری 2022، په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان بكات.