لایه‌نگرانی سه‌در هێرشیان كرده‌ سه‌ر كه‌ناڵی ئه‌لڕابعه‌

دیمه‌نێكی لایه‌نگرانی سه‌در له‌ نووسینگه‌ی كه‌ناڵی ئه‌لڕابعه‌
دیمه‌نێكی لایه‌نگرانی سه‌در له‌ نووسینگه‌ی كه‌ناڵی ئه‌لڕابعه‌

K24 – هه‌ولێر:

دوای په‌خشكردنی به‌رنامه‌یه‌كی گفتوگۆ، لایه‌نگرانی موقته‌دا سه‌در هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی كه‌ناڵی ئه‌لڕابیعه‌ی نزیك له‌ حه‌شدی شه‌عبی.

نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی كه‌ناڵه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناوچه‌ی كه‌ڕاده‌ی ناوه‌ڕاستی به‌غدا.

له‌ كاتی په‌لاماری سه‌درییه‌كان بۆ سه‌ر كه‌ناڵه‌كه‌، لیوا جه‌واد ده‌ڕاجی، به‌ڕێوبه‌ری هێزه‌كانی پاراستنی یاسا بریندار بوو.

هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گه‌یشتنه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و هه‌وڵیان دا رێگری له‌ چوونی سه‌درییه‌كان بۆ سه‌ر كه‌ناڵه‌كه‌ بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان به‌ربه‌سته‌كانیان تێپه‌ڕاند و چوونه‌ سه‌ر كه‌ناڵه‌كه‌.

مونا سامی، پێشكه‌شكاری ناسراوی كه‌ناڵه‌كه‌، له‌ به‌رنامه‌كه‌یدا، ئاماژه‌ی به‌ رووداوه‌كانی ساڵی 2004 كردبوو و رایگه‌یاندبةة، ئه‌و كات سوپای مه‌هدی سه‌ر به‌ موقته‌دا سه‌در، چه‌كی خۆیان فرۆشته‌ ئه‌مه‌ریكاییه‌كان و ده‌ستبه‌رداری چه‌ك بوون، به‌ڵام میوانه‌كه‌ی كه‌ سه‌ر به‌ ره‌وتی سه‌در بوو ره‌تیكرده‌وه‌.

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌، لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در، دژی ئه‌و قسه‌یه‌ی مونا سامی، هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر كه‌ناڵه‌كه‌.

34654