پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازه‌یاسای درێژکردنەوەی خولی پێنجەم دەکات

کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان 5/10/2022
کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان 5/10/2022

K24 – هەولێر

کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد و تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەش خوێندنەوەی یەکەمە بۆ پێشنیازه‌یاسای درێژکردنەوەی خولی پێنجەم.

بەگوێرەی بەرنامەی کاری دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا:

- خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای (به‌رده‌وامبوونی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق)، به‌پێی بڕگه‌ی (پێنجه‌م) له‌ مادده‌ى (78) و مادده‌كانى (79، 80) له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

دووه‌م: بەردەوامبوون لەسەر خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای (پەروەردە و فێركاری لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89، 97) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

پێشتر 85 پەرلەمانتار واژۆیان کردووە، بۆ ئەوەی پێشنیازەیاسای درێژکردنەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی بۆ بکرێت.

هۆشمەند سادق پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند: "لەناو فراکسیۆنەکانی ئۆپۆزیسیۆن بۆچوونی جیاواز هەیە لەبارەی پێشنیازەیاسای درێژکردنەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمان، هەندێکیان بایکۆتی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانیان کردووە، هەندێکی دیکەشیان دەیانەوێت لە ناو کۆبوونەوە و هەڵوێستی خۆیان دەربڕن".

راشیگەیاند: "ماوەی خولی پێنجەمی پەرەلەمانی کوردستان بۆ دوو وەرز درێژ دەکرێتەوە، بڕیارە بابەتەکانی یاسای هەڵبژاردن، کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان، نووسینەوەی دەستوور، یاسای بودجە و هەمواری یاسای وەبەرهێنان یەکلا بکرێنەوە".

بەرنامەی کاری دانیشتنی ئەمڕۆی کۆبوونەوەی پەرلەمان
بەرنامەی کاری دانیشتنی ئەمڕۆی کۆبوونەوەی پەرلەمان
Fly Erbil Advertisment