رووسیا له‌باره‌ی هه‌نارده‌ی غاز بۆ ئه‌وروپا بڕیاری دا

K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس، ئه‌گه‌ر رووسیا سزاكانی له‌سه‌ر هه‌ڵبگیرێت، ئاماده‌یه غاز هه‌نارده‌ی ئه‌وروپا بكات.
ئه‌لیكسه‌نده‌ر نۆڤاك جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی رووسیا بۆ كاروباری وزه، رایگه‌یاند، مۆسكۆ ئاماده‌یه له رێگه‌ی بۆری نۆرد ستریمه‌وه غاز هه‌نارده‌ی ئه‌وروپا بكات، ئه‌گه‌ر بۆرییه‌كه كون نه‌كرێت و غاز تێیدا دزهنهكات.
نۆڤاك به ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی رووسیای گوت: "ئه‌گه‌ر ئه‌وروپییه‌كان له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانانی ئه‌ندام له ئۆپێك پله‌س له ڤییه‌ننا، بڕیاری هه‌ڵگرتنی سزاكان (به‌بێ مه‌رج) له سه‌ر رووسیا بده‌ن، مۆسكۆ ئاماده‌یه له‌ماوه‌ی كاتێكی كه‌مدا غاز ره‌وانه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا له رێگه‌ی بۆری نۆرد ستریمه‌وه بكات.
به‌هۆی هێرشه‌كانی رووسیا بۆسه‌ر ئۆكرانیا، وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا سزایان خسته سه‌ر كه‌رتی وزه‌ی رووسیا، به‌هۆیه‌وه مۆسكۆ ناتوانێت غاز هه‌نارده‌ی ئه‌وروپا بكات.
به‌و هۆیه‌وه پێشبینی ده‌كرێت قه‌یرانی سووته‌مه‌نی له ئه‌وروپا له وه‌رزی زستانی داهاتوودا سه‌رهه‌ڵبدات.