ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كابول 8 كوژراو 20 برینداری لێكهوتهوه
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسێك له وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان بڵاویكرده‌وه، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی مزگه‌وتێكی نزیك وه‌زاره‌ته‌كه‌یان، 8 كوژراو و 20 برینداری لێكهوتهوه.
به گوێره‌ی زانییارییه‌كانی عه‌بدولنافیع تاگوور گوته‌بێژی پۆلیسی ئه‌فغانستان، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 5ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ناو مزگه‌وتێكی كابول روویدا، كه نزیك بوو له باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان.
تاگوور راشیگه‌یاند، ئه‌و ناوچه‌یه له ژێر چاودێری زۆر چڕدایه، له‌كاتی ته‌قینه‌وه‌كه نوێژخوێن و كاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان له مزگه‌وته‌كه دابوون.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كابوله، له‌ژێر چاودێری و پاسه‌وانێتی چڕدایه، ئه‌مڕۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌نێو مزگه‌وتێك له‌و ناوچه‌یه‌دا روویدا.