زانا مه‌لا خالید: درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی یاسایی خولی په‌رله‌مان بۆ پاراستنی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستانه

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان جه‌ختی له‌سه‌ر ویستی حزبه‌كه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن كرده‌وه، به‌ڵام به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه سیاییه‌كان، ناچاربوون بۆ پاراستنی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان، په‌نا بۆ بژارده‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی یاسایی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان ببه‌ن.
زانا مه‌لا خالید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان، له‌میانی به‌شداریكردن له باسی رۆژی كوردستان24 رایگه‌یاند، پارتی له به‌رپرسیاریه‌تی راناكات و له‌به‌ر تێكنه‌دانی سه‌قامگیری سیاسی له هه‌رێمی كوردستان، په‌نای بۆ به‌كارهێنانی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی نه‌برد، بۆ كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن.
سه‌باره‌ت به كۆتاییهاتنی ماوه‌ی یاسایی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له (6ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان روونیكرده‌وه، هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه‌مان له‌به‌رده‌ستدا نه‌بوو، جگه له پاراستنی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان و نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ پێش ساڵی 1992.
زیاتر گوتی، پارتی ویستی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی یاسایی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی نه‌بوو، ساڵێك پێش ئێستا ده‌ستمان به گفتوگۆكرد له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان بۆ هه‌ڵگرتنی به‌ربه‌سته یاساییه‌كانی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا، دواتر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان ئه‌نجامدرا، به‌ڵام نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن بۆ چاره‌سه‌ركردنی به‌سه‌رچوونی ماوه‌ی یاسایی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژارنه‌كان و هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن كه لایه‌نه‌كانی دیكه داوایانده‌كرد.
هه‌روه‌ها زانا مه‌لا خالید، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی خولی په‌رله‌مان، نابێته له‌كه بۆ هێزه سیاسییه‌كان، به‌ڵكو نیشانه‌ی یه‌كده‌سته‌یی لایه‌نه‌كانه له‌ناو په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ پاراستنی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان.
له به‌شێكی دیكه‌ی گوته‌كانیدا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان باسی له‌وه‌كرد، پێشنیازه بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی یاسایی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی، گۆران و هه‌ندێك لایه‌نی دیكه پێشكه‌شكردووه تا لایه‌نه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌ماندا بگه‌نه رێككه‌وتن و له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبده‌ن.
زیاتر گوتی، ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن مافی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه نه‌ك ته‌نها پارتی، بۆیه بۆ تێكنه‌چوونی یه‌كڕیزی و سه‌قامگیری هه‌رێم و به‌رده‌وام بوونی حكومه‌ت له ئه‌ركه‌كانیدا، پارتی په‌نای نه‌برد بۆ به‌كارهێنانی زۆرینه بۆ چالاككردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆن.
له‌باره‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی پارتی بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن، زانا مه‌لا خالید، باسی له‌وه‌كرد، پارتی ره‌زامه‌ندی نیشاندا كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان به پێكهاته‌ی ئێستا كارابكرێته‌وه و پاشان له‌سه‌ر داوای سه‌رۆك بارزانی، پارتی ده‌ستپێشخه‌ری گۆڕینی سیسته‌می هه‌ڵبژاردنی پێشكه‌شكرد، بۆ شێوازی تێكه‌ڵ، كه 50 كورسی بۆ بازنه‌ی گشتی و 50 كورسی بۆ بازنه‌ی پارێزگاكان.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان، له‌باره‌ی ره‌خنه‌ی هه‌ندێك لایه‌ن له درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی یاسایی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، گوتی، ئه‌و لایه‌نانه خۆیان رێگربوون له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، له‌كاتێكدا ئێمه به هه‌مووشێوه‌یه‌ك ئاماده‌ی هه‌ڵبژاردن بووین.