مەسرور بارزانی: بەردەوام دەبین لەسەر پشتیوانیکردن لە ماف و داخوازییەکانی خوشک و برا ئێزدییەکان
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی جەژنی جەما لە ئێزدییەکان دەکات

K24 – هەولێر
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا بەبۆنەی جەژنی جەما پیرۆزبایی لە ئێزدییەکان دەکات.
لە پەیامی سەرۆکی حکومەت هاتووە، بەبۆنەی جەژنی جەما گەرمترین پیرۆزبایی لە تەواوی خوشک و برایانی ئێزدی لە هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. هیوادارم لە کەشێکی ئاشتی و ئارام و پڕ لە خۆشیدا ئەو جەژنە بەسەر ببەن.
مەسرور بارزانی راشیگەیاندووە: "دووپاتی دەکەینەوە بەردەوام دەبین لەسەر پشتیوانیکردن لە ماف و داخوازییەکانی خوشک و برا ئێزدییەکان و خزمەتکردنی زیاتریان".
دەقی پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:.
ب هەلکەفتا هاتنا جەژنا جەمایێ، گەرمترین پیرۆزباهییان ل تەڤایا خوشک و برایێن ئێزیدی ل کوردستانێ و عێراقێ و جیهانێ دکەم. هیڤیدارم د سەقایەکێ ئاشتی و تەناهی و پڕ خۆشیێ دا، ڤێ جەژنێ دەرباز بکەن.
دڤێ هەلکەفتێدا، دووپات دکەینەڤە کۆ هەردەم دێ د بەردەوام بین لسەر پشتەڤانیا ماف و داخوازیێن خوشك و برایێن ئێزیدی و پتر خزمەتکرنا وان.
جەژنا جەمایێ پیرۆز بیت و بمینن بخێر و خۆشی .
مەسرور بارزانی
سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ
06 تشرینی یەکەم 2022